فەرمانگە لەگەڵ نوێنەرى ڕێکخراوە نیودەوڵەتییەکان کۆبۆوە

avatar بۆ پێدانى زانیارى لەسەر پرسە دارایى و ئیدارى و یاساییەکان فەرمانگە لەگەڵ نوێنەرى ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کۆبۆوە.

سەرۆکى فەرمانگە زنجیرەیەک چالاکیى لە دەڤەرى سۆران ئەنجامدا

avatar لەدڕێژەى کار و چالاکییەکانیدا سەرۆکى فەرمانگە ژمارەیەک دەزگاى حکومیى دەڤەرى سۆرانى بەسەرکردەوە و بەشداریکرد لە چەند چالاکییەکى ڕێکخراوەکان.

فەرمانگە لەگەڵ ڕێکخراوى ڕیلیف ئینتەرناشناڵ کۆبۆوە

avatar خاتوو نانسى ویڵسن بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى ڕێکخراوى ڕیلیف ئینتەرناشناڵ سەردانى فەرمانگەى کرد و لەلایەن بەڕێز ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگە پێشوازیکرا.

حەفت نامیلکەی ڕێبەریى بەشێوەی (Pdf) بۆ ڕێکخراوەکان

avatar ئەم پەرتوکانە بەدەستبێنە.. لێهاتوویى سەرکردە، ڕێبەرى دارایى، لێهاتوویى بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن، باشتر بەڕێوەبردن لە ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەی مەدەنى، پلاندانان و پلاندانى ستراتیژی، بەڕێوەبردنى سەرچاوە مرۆییەکان و باشتر بەڕێوەبردن لە ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى.

ڕۆژى جیهانى هاتوچۆ بەرزنرخێنرا

avatar لە دوو چالاکى جیاوازدا ڕێکخراوى ڕۆشنبیرى هاتوچۆ وۆرکشۆپێک و پیشانگایەکیان بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى هاتوچۆ ئەنجامدا و تێیدا شاندێکى فەرمانگە بە سەرۆکایەتى سەرۆکى فەرمانگە بەشداریان لە چالاکییەکاندا کرد.

دەزگاى هەرەوەزى نیشتەجێکردن بە سەرپەرشتى فەرمانگە هاوکارى مرۆیى بەسەر کەمپى عەربەتدا دابەشکرد

avatar لە چالاکییەکى ترى مرۆییدا دەزگاى هەرەوەزى نیشتەجێکردن هەستا بە دابەشکردنى کۆمەکى بەسەر ئاوارەکانى کەمپى عەرەبەت/ سلێمانى و لە مەراسیمەکەدا بەڕێز کاروان سوارە بەنوێنەرایەتى فەرمانگە بەشدارى لە چالاکییەکەدا کرد.

شاندێکى فەرمانگە بەشدارى لە خولێکى بەرەوپێشبردنى تواناکان کرد

avatar لە ڕۆژانى (٤-٦ /١١ /٢٠١٥) لە شارى ئەستەنبۆڵ شاندێکى فەرمانگە بەشداریان لە خولى Excellence in institutional work کرد و خولەکە لەلایەن ڕێکخراوى خەنجەر بۆ پەرەپێدان (KHF) ڕێکخرابوو و لەڕێگەى کۆمپانیاى تایبەتمەند (شركة الكفاءة للتدريب و التطوير) ئەنجامدرابوو.

سەرۆکى فەرمانگە: هەر هەموارکردنەوەیەک لە یاساى ڕێکخراوەکان دەبێت بۆ بەرەوپێشبردن بێت

avatar لە هەولێر، ٢٥-١٠-٢٠١٥ بە بەشدارى سەرۆکى فەرمانگە و جێگرەکەى و بەرپرسى بە ئۆنلاینکردنى تۆمارى ڕێکخراوەکان لە فەرمانگە و ژمارەیەک پەرلەمانتار و چالاکوانانى کۆمەڵى مەدەنى مێزگردى تایبەت بە ژینگەى یاسایى کۆمەڵى مەدەنى لە هەرێمى کوردستان (تۆمار) بەڕێوەچوو.

یەكەم كۆڕبەندی ساڵانەی بونیادنان و بەهێزكردنی رۆشنبیری دامەزراوەیی بەڕێوەچوو

avatar بە هاوکارى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان یەكەم كۆڕبەندی ساڵانەی بونیادنان و بەهێزكردنی رۆشنبیری دامەزراوەیی بەڕێوەچوو لەلایەن ڕێکخراوى بونیاد بەڕێوەچوو

سەرۆکى فەرمانگە: کۆمەڵگەى کوردستانى زیاتر پێویستى بە ڕۆچوونە لە بیرى میانڕەوى بۆ بەرەنگاربوونەوەى بیرى توندڕەوى

avatar لە کۆنگرەیەکى فراواندا دەستپێکى کار و کردنەوەى لقى (کۆڕبەندى جیهانیى میانڕەوى) لە هەرێمى کوردستان بەڕێوەچوو و سەرۆکى فەرمانگە وتەیەکى پێشکەشکرد.

سەرۆکى فەرمانگە بەشدارى دوو چالاکی کرد

avatar بەڕێز ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەشداریکرد لە دوو چالاکى ڕێکخراوەیى

ئەکرەم محەمەد: لەجیاتى ئەوەى بە پەنابەر بچینە دەرەوە دەبوایە ڕێکخراوەکانمان لە ئەوروپا لقیان بکردبوایەوە

avatar لە مەراسیمێکدا کە لەلایەن USAID و مێرسى کۆرپس ڕێکخرا بوو بۆ فراوانکردنى بەرنامەى هاوبەشیپێکردن لەڕێگەى کۆمەڵگەى مەدەنییەوە بەڕێز ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان وتارێکى پێشکەشکرد و تێیدا ڕەوشى کارى ڕێکخراوەیى لە کوردستان خستە ژێر ووردبینى و چەند داتایەکى ووردى لەبارەى کارى ڕێکخراوەیى و ئاییندەیان خستەڕوو.

هەولێر.. کۆنفرانسى "زانست و فێربون ئامانجمانە" لەلایەن دەزگاى KHF ئەنجامدرا

avatar دەزگاى خەنجەر بۆ گەشەپێدان ( KHF ) بە هەماهەنگى و هاوکارى لەگەڵ فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان و وەزارەتى پەرەوەردە کۆنفرانسێکى لەژێر ناونیشانى "زانست و فێربون ئامانجمانە" سازکرد.

ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان: سوپاسى فەرمانگە دەکەین بۆ ئاسانکاریکردن لە کارەکانمان

avatar لە کۆبونەوەیەکى تایبەتدا سەرۆکایەتى فەرمانگە لەگەڵ زیاتر لە ٢٠ ڕێکخراوى ئینتەرناشناڵ کۆبویەوە و لەلایەن فەرمانگەوە ڕێنماییەکانى چۆنیەتى کارکردن درایە ڕێکخراوەکان و بۆ داهاتووى کارە کارگێڕییەکانیان لەلایەن فەرمانگەوە ئاراستەکران.

فەرمانگە پێشوازى لە شاندێکى ڕێکخراوەکانى سلێمانى کرد

avatar ژمارەیەک ڕێکخراوى سلێمانى سەردانى فەرمانگەیان کرد و ژمارەیەک پرسى پەیوەست بە کارى ڕێکخراوەکان لە شارەکەیان خرایە بەر باس.

بە ئامادەبوونى سەرۆکى فەرمانگە کۆنگرەى هەرێمایەتى بۆ پێشەنگیى کۆمەڵایەتى بەڕێوەچوو

avatar لە شارى سلێمانى و بە بەشدارى ژمارەیەکى زۆر لە نوێنەرانى ڕێکخراوەکان لە وڵاتانى لوبنان، میسر، تورکیا، ناوخۆى عێراق و کوردستان، کۆنگرەى هەرێمایەتى بۆ پێشەنگیى کۆمەڵایەتى کە لەلایەن ڕێکخراوى فریاکەوتنى نێودەوڵەتى ڕێکخرابوو، بە وتارى دەستپێکى ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەستى بە کارەکانى کرد.

کەرکوک.. بە سەرپەرشتى فەرمانگە رێکخراوى سیقە و دەزگاى داودى هاوکاریان بەسەر خانەوادەى پێشمەرگە شەهیدەکان دابەشکرد

avatar لە مەراسیمێکى شایستەدا هەردوو ڕێکخراوى سیقەى عێراقى و دەزگاى داودى کوردستانى لەژێرچاودێرى فەرمانگە لە شارى کەرکوک هەستن بە دابەشکردنى کۆمەک و هاوکارى بەسەر کەسوکارى پێشمەرگە شەهیدەکانى بەرەکانى جەنگ.

هەڵسەنگاندنێکى زانستیانە بۆ پاڵپشتى دارایى فەرمانگە پڕۆژەى رێکخراوەکان

avatar دواى ئەنجامدانى ڕوپێوێکى زانستیانە لەلایەن هەردوو رێکخراوى 3H و ICNL لە ڕاپۆرتى کۆتایى هەڵسەنگاندنى بۆ پرۆسەى پاڵپشتى دارایى فەرمانگە کردووە و تێیدا تیشک دەخاتە سەر لایەنە ئەرێنى و نەرێنییەکانى پرۆسەکە، دواتر لەلایەن چالاکوان هۆشیار مالۆ ڕاپۆرتەکان پێشکەشى فەرمانگە کران.

نوێنەرى 135 ڕێکخراو سەردانى فەرمانگەیان کرد

avatar نوێنەرى 135 ڕێکخراو و سەنتەر و کۆمەڵە سەردانى فەرمانگەیان کرد و لەلایەن سەرۆکى فەرمانگەوە پێشوازیکران و یاداشتێکیان ئاراستەى فەرمانگە کرد.

سەرۆکى فەرمانگە بەشداریکرد لە مەراسیمێکى تۆڕى ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

avatar تۆڕى ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دواى ئەنجامدانى خولێکى یاسایى بۆ ژمارەیەک چالاکوانى کۆمەڵگەى مەدەنى مەراسیمێکى ئاهەنگى دەرچوونى لە هۆڵى فەرمانگە سازکرد.

دوو شاندى جیاوازى ئێزدییەکان سەردانى فەرمانگەیان کرد

avatar لە سەردانى یەکەمدا بەڕێز مەحما خەلیل ئەندامى پێشووى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لەسەر پشکى ئێزدییەکان، هاوشان لەگەڵ شاندێکى یاوەریدا سەردانى فەرمانگەیان کرد و لەلایەن بەڕێزان ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگە و ئارام سەعدى بەڕێوەبەرى زانیاریەکان پێشوازیکران.

شاندێکى باڵاى فەرمانگە بەشداریکرد لە کۆنفرانسى (با میدیا نەبێتە سەکۆى بانگەشەى داعش)

avatar لەژێر ناونیشانی (با میدیاكانمان نەبنە سەكۆی بانگەشە بۆ داعش) ڕێكخراوی مەشق بۆ گەشەپێدانی دیموكراسی و مێدیا، بە هاوكاریی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆنفڕانسی (ڕاگەیاندن و داعش) ئەنجام دەدات.

بەچاودێرى سەرۆکى فەرمانگە هاوکارى پێشمەرگەیەک کرا

avatar بە چاودێرى بەڕێز ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان، ڕێکخراوى سیقە هاوکارى پێشمەرگەیەکى بریندارى کرد و ئەرکى تێچووى نەشتەرگەرى پزیشکى گرتە ئەستۆ.

سلێمانى.. سەرۆکى فەرمانگە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى ئەنجامدا

avatar لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا بەڕێز ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان پلانى داهاتووى فەرمانگەى ڕاگەیاند و باسى لەو ستراتیژە کرد کە بۆ داهاتووى ڕێکخراوەکان و فەرمانگە دایانڕشتووە.

سەرۆکى فەرمانگە بەشداریکرد لە کۆنفرانسى هەڵسەنگاندنى ڕەشنوسى یاساى ڕێکلام

avatar بەڕێز ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان لە شارى سلێمانى بەشداریکرد لە کۆنفرانسى هەڵسەنگاندنى ڕەشنوسى یاسى ڕێکلام و تێیدا وتەیەکى پێشکەشکرد و گرنگى یاساکەى خستەڕوو.

1 2 3 >
پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff