فەرمانگە لیستی ناوی سەرجەم رێکخراوە تۆمارکراوەکان بڵاو دەکاتەوە

avatar

بەمەبەستی سود گەیاندن بە ناوەندە نێوخۆیی و دەرکیەکان و دامەزراوە و دەزگا جۆراوجۆرەکان، لەھەرێمی کوردستان فەرمانگەکەمان بەگونجاوی زانی لیستی ناوی سەرجەم رێکخراوە تۆمارکراوەکان بڵاو بکاتەوە، کە لەلایەن فەرمانگەوە تۆمارکراون، (لەبەر ئەوەی لەماوەی رابردوودا زۆر لایەن لەڕێگەی نوسراوەوە داوای لیستی ناوی رێکخراوە تۆمارکراوەکانی کردووە).

ئەگەرچی فەرمانگەکەمان خاوەنی سیستمێکی داتابەیسی تایبەت بەڕێکخراوەکانە، کەدەتواندرێت سودی لێوەر بگیرێت بۆ بەدەستھێنانی زانیاری سەبارەت (ناوی رێکخراو، بواری کارکردن، ناونیشان، جۆر، ژمارەی مۆبایل، ناوی نوێنەری رێگە پێدراو، ئیمەیڵ) لەگەڵ ئەوەشدا ئەم لیستە کە سەرجەم زانیارییەکانی تایبەت رەرێکخراوەکانی لەخۆ گرتووە بڵاو دەکەینەوە بەھیوای سود لێوەرگرتنی.

ئامانجی فەرمانگە ئەوەیە کە رێکخراوەکان لەڕێگەی ئەم لیستەوە بچنە پەیوەندی لەگەڵ یەکتر بەگشتی و ئەو رێکخراوانەی لەیەک بوار و سێکتەردا کار دەکەن بەتاییەتی.

بۆ ئەم مەبەستە مانگانە ئەم لیستە نوێدەکردێتەوە، ئەو رێکخراوانەی کە دادمەزرێن بۆ سەر ئەم لیستە زیاد دەکرێن.




بەستەرى بابەت «فەرمانگە لیستی ناوی سەرجەم رێکخراوە تۆمارکراوەکان بڵاو دەکاتەوە»   -