گرنگی CSR بۆ کۆمپانیاکان

له‌م رۆژگاره‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری كۆمپانیاكانى كه‌رتى تایبه‌ت به‌ ته‌نها پشت نابه‌ستێت به‌و قازانجه‌ى كه‌ به‌ده‌ستى ده‌هێنێت یان ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ی كۆمپانیاكه‌ خاوه‌نیه‌تى، به‌ڵكو له‌ دوونیاى نوێدا یه‌كێك له‌ بنه‌ماكانى هه‌ڵسه‌نگاندنى كارى كۆمپانیاكانى كه‌رتى تایبه‌ت، بیرۆكه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌لایه‌تیه‌، له‌ زۆربه‌ی كۆنفرانسه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان CSR ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌ كه‌ رۆڵێكی گرنگی هه‌یه‌ و ده‌بێته‌مایه‌ى پێشخستنى ژێرخانی ئابووری و كۆمه‌لایه‌تی. و گرنگیشه‌ كۆمپانیاكان له‌سه‌ر بنه‌مای سێ ره‌هه‌ندى سه‌ره‌كى بووژانه‌وه‌ كاربكه‌ن ئه‌ویش بوژانه‌وه‌ی ئابووری و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ پاراستنی ژینگه‌یه‌.



بەستەرى بابەت «گرنگی CSR بۆ کۆمپانیاکان»   -