یاداشتى لێتێگەیشتن

3160 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2013-04-19

ئەمڕۆ بەروارى ٢٠١٣/٩/١٠ لەچوارچێوەى رێوڕەسمێکدا، بەئامادەبوونى بەڕێز (حاکم ئازاد مەلافەندى) راوێژکارى سەرۆکى هەرێم و (د.دانا صۆفى) سەرۆکى لیژنەى کاروبارى کۆمەڵى مەدەنى پەرلەمانى کوردستان و (ئەیوب گەڵاڵى) بەڕێوەبەرى گشتى دیوان لەوەزارەتى پلاندانانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، هەروەها بەڕێز (تۆماس ستاڵ) بەڕێوەبەرى ئاژانسى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بۆ پەرەپێدانى نێودەوڵەتى/ عێڕاق، USAID-Iraq لەفەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان، واژووى یاداشتى لێکتێگەیشتن بۆ پڕۆژەى دادپەروەرى بۆ هەمووان لەنێوان فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ئاژانسى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بۆ پەرەپێدانى نێودەوڵەتى/ عێڕاق بەئەنجام گەیەندرا.

لەووتەیەکدا بەڕێز (فازڵ عومەر ) سەرۆکى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان، ووتەیەکى پێشکەش کردوو تیایدا تیشکى خستە سەر گرنگى ئەم یاداشتنامەیە و بڕگە و بەندەکانى ناوى، لەحزەساتى واژووکردنى ئەم یاداشتەى بەڕۆژێکى مێژووى بۆ فەرمانگەکەى فەوسفکرد، و ئاماژەى بەوەکرد کە کە پابەندێتى فەرمانگەکەى بەناوەڕۆکى یاداشتەکە و جێبەجێکردنى لە ئەولەویەتى کارەکانى فەرمانگەکەیدا دەبێت، هەروەها سوپاسى ڕێکخراوى USAID كرد،

لەبەرامبەر ئەم لێکتێگەیشتنە هاوبەشە، و ڕۆڵى رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانى بەرزنرخاند لە فۆرمەلەکردنى دیموکراستى لە عێرق و هەرێمى کوردستان، جەختى لەوەکردەوە کە کارکردن لە پێناو گەیشتن بەدادپەروەرى بۆ هەمووان،

گرنگى تایبەتى هەیە بەتایبەت لەو شوێنەدا کەپەیوەندى بەهاوڵاتیان هەژار و کەم دەرامەت و خاوەن پێداویستى تایبەت و ئافرەتانەوەهەیە، چونکە بەشێکى گرنگى یاداشتەکە تەرکیز دەکاتە سەر بڵاوکردنەوەى هۆشیارى یاسایى و پێشکەشکردنى پاڵپشتى یاسایى بۆ ئەو کەسانەى کە پێویستیانە و هەروەها جەختى لەسەر ئەوەکردەوە کە هاندانى پارێزەران بۆ کارى خۆبەخشى و کارکردن لەو پێناوەدا لە جەوهەرى لێکتێگەیشتنەکەدایە.

پاشان لەلایەن بەڕێز(تۆماس ستاڵ) بەڕێوەبەرى ئاژانسى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بۆ پەرەپێدانى نێودەوڵەتى/ عێڕاق، USAID-Iraq، ووتەیەک پێشکەشکراو سوپاسى فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکانى کردوو تاکیدى لەوە کە ئەم لێکتێگەیشتنە دەتوانێت خزمەتێکى باش بەهەرێمى کوردستان بکات، لەبوارى گەیشتن بەداد پەروەرى بۆ هەمووان، پیرۆزبایى لەفەرمانگە و رێکخراوەکەیان کرد.

لەکۆتایدا لەلایەن سەرۆکى فەرمانگە و بەرپرسى USADI-Iraq واژووى یاداشتى لێکتێگەیشتنەکە کرا.

تکایە کلیک لێرە بکە بۆ بینینی یاداشتنامەی بەزمانی کوردی

تکایە کلیک لێرە بکە بۆ بینینی یاداشتنامەی بەزمانی ئینگلیزی


بۆ بینین وێنەکان تکایە لەم لینکەوە وێنەی زۆر ھەیە بۆ سەیر کردن

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff