لە وڵاتى ئەستۆنیا تیمێکی فەرمانگە بەشداری پڕۆگرامێکی "ئەکادیمیای حوکمڕانی ئەلیکترۆنی" کرد

304 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2018-11-18

تیمێکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەشداری پڕۆگرامێکی ئەکادیمیای حوکمڕانی ئەلیکترۆنی کرد لە وڵاتی ئەستۆنیا کەلەلایەن ڕێکخراوه‌کانی ICNL و 3H ڕێکخرابوو.

تیمێکى فەرمانگە بە سەرۆکایەتى بەڕێز شوان مەحمود جێگرى سەرۆکى فەرمانگە و بەشدارى هەریەک لە ئارام سەعدى بەڕێوەبەرى بەدواداچوون و نیگار سدیق بەرپرسى بەشى یاسایى و سەرکەوت ئیبراهیم لە بەڕێوەبەرایەتى کارگێڕى و چنار ئەنوەر لە بەڕێوەبەرایەتى دارایى بەشدارى شاندەکە بوون، بە بەشدارى بەڕێز هۆشیار مالۆ ڕێکخەرى پڕۆگرام و خاتوو کریستین ڕاوێژکارى باڵاى ICNL لە واشنتۆن.

لەسەرتادا لە بارەگاى ئەکادیمیاى حوکمڕانى ئەلیکترۆنى ستافەکە لەلایەن خاتوو کاى مورسێپ نوێنەرى وەزارەتى دەرەوەى ئەستۆنیا و خاتوو ئەنێللا کیراتس سەرۆکى ئەکادیمیاى حوکمڕانى ئەلیکترۆنى و خاتوو لییا هانى ڕاوێژکارى باڵاى ئەکادیمیا و پەرلەمانتارى پێشووترى ئەستۆنیا پێشوازیکران.

لە ڕۆژی یەکەمدا شاندەکە سەردانی پەرلەمانى ئەستۆنیاى کرد و لەگەڵ بەڕێز ئارتور تاڵڤیک، سەرۆکى لیژنەی کۆمەڵی مەدنی کۆبۆوە و کۆمەڵێک پرسی پەیوەست بە ڕێکخراوەکان تاوتوێکران.

دواتر لە بارەگای ئەکادیمیای حوکمڕانی ئەلیکترۆنی "eGA"زنجیرەیەک دیدار بۆ گۆڕینەوەی ئەزموون و زانیاریی ئەنجامدران لەگەڵ ھەر یەک لە خاتوو ئه‌نێللا کیراتس سەرۆکی eGA و دادوەر دایمەر لییڤ و لییا ھاننی ڕاوێژکاری باڵای eGA و ئورمۆ کوبار ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەستۆنیا بۆ کاروباری کۆمەلگەی مەدەنی و ڕێکخراوەکان.

لە ڕۆژى دووەمدا لە بارەگاى تۆمارە ئەلیکترۆنییەکان "RIK" لەگەڵ بەڕێز تامبێت ئارتما دیدارێک ئەنجامدرا و تێیدا پرۆسە و ڕێکارەکانى تۆمارکردنى ڕێکخراوەکانى لە وڵاتەکەیدا ڕونکردنەوە.
دواتر لە بارەگاى چەترى تۆڕەکان "NENO" لەگەڵ خاتوو کاى کڵاندۆرف دیدارێک ئەنجامدرا بۆ باسکردنى ئەزمونى هۆشیارى ئەلیکترۆنى و ئەزمونى ئەستۆنیا لەگەڵ ڕێکخراوەکان.
لە کۆتایى ڕۆژى دووەمدا لەلایەن خاتوو لییا هاننى سیمینارێک پێشکەشکرا لەسەر (چوارچێوە یاساییەکانى کۆمەڵگەى ئەلیکترۆنى).

لە ڕۆژى سێیەمدا لەلایەن خاتوو ئیلیزابێت کرێنجۆڤا بەرپرسى پڕۆژەکانى ئەکادیما "eGA" باس لە چارەسەر و ڕێگە چارەسەریە ئەلیکترۆنییەکانى کۆمەڵگە کرا و نمونەکانى ئەوروپا و وڵاتى ئەستۆنیا خرانە بەر لێکۆڵینەوە.
دواتریش بابەتێک لەلایەن خاتوو ئەنێللا کیراتس سەرۆکى ئەکادیمیاى حوکمڕانى ئەلیکترۆنى بابەتێکى پێشکەشکرد لەژێر ناونیشانى ژیانى هاوڵاتیان و خزمەتگوزاریە ئەلیکترۆنیەکانى وڵاتى ئەستۆنیا.
لە کۆتایی پڕۆگرامەکەدا کۆمەڵێک پێشنیار و ڕاو سەرنجى دوولایەنە نوسرانەوە و پێشکەشکران.
لە مەراسیمى کۆتایى پڕۆگرامەکەدا دیارى حکومەتى هەرێم/ فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان پێشکەشى پەرلەمانى ئەستۆنیا و وەزارەتى دەرەوەى ئەستۆنیا و ئەکادیمیاى حکومڕانى ئەلیکترۆنى و ICNL کران.

فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان وەک ستراتیژ بەرنامە دادەنێت بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ بنەماکانى حکومڕانى ئەلیکترۆنى پیادەکراوى وڵاتانى پێشکەوتوو و بۆ ئەو مەبەستەش ڕاپۆرتێک پێشکەشى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران دەکات.

جێى باسە وڵاتى ئەستۆنیا لە پێشەوەى ئەو وڵاتانەیە لە یەکێتى ئەوروپادا پیادەى (حوکمڕانى ئەلیکترۆنى) دەکات و مامەڵەى کاغەزى بەیەکجارى وەلا ناوە و هیچ مامەڵەیەک بەشێوەى کاغەزى تێدا ئەنجامنادرێت.
کۆمارى ئەستۆنیا یەکێکە لە وڵاتانى ئەندام لە یەکێتى ئەوروپا و زیاتر لە 22 هەزار ڕێکخراوى تۆمارکراوى تێدایە.

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff