شاندێکى نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان (یۆنامى) لە هەولێر سەردانى فەرمانگەیان کرد

250 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2018-09-10

سەرۆکى فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان بەڕێز ئەکرەم جەمۆ، پێشوازیکرد لە خاتوو یوشیکۆ هاسومى بەڕێوەبەرى نوسینگەى مافى مرۆڤ (یونامى) لە هەولێر و بەڕێز ئێریک مۆس بەرپرسى مافى مۆرڤى (یۆنامى) لە هەولێر کرد.

لە سەرەتادا سەرۆکى فەرمانگە بەخێرهاتنى میوانەکانى کرد و باسى لە بەشێک لە زەمینەى کارى ڕێکخراوەیى کرد لە هەرێمى کوردستان و هەماهەنگى فەرمانگەى لەگەڵ دامەزراوە حکومیى و ناحکومییەکان ڕونکردەوە.
لە بەشێکى ترى قسەکانیدا سەرۆکى فەرمانگە تیشکى خستەسەر هەنگاوەکانى ڕابردووى فەرمانگە بۆ گرێدانى کەرتى ڕێکخراوەیى بە کەرتى گشتى و حکومى و دروستکردنى ڕایەڵەى پەیوەندى نێوانیان، باسیشى لە بەشێک لە چالاکییەکانى فەرمانگە کرد کە وەک دامەزراوەیەکى حکومیى هەنگاو بەهەنگاو لە سیستمى حکومەتى ئەلیکترۆنى نزیک دەبێتەوە و دەیەوێت نمونەیەکى سەرکەوتوو نیشانبدات و سەرکەوتوو بێت لەو هەنگاوەدا.

لە بەرامبەردا شاندى میوان سوپاسى فەرمانگەیان کرد لەمەڕ ڕەخساندنى ڕەوشێکى گونجاوى دیموکراسیانە بۆ کارى ڕێکخراوەیى و ئاسانکاریەکان و بۆ ڕێکخراوەکان.
شاندى میوان قسەیان لەسەر شێوازى هەماهەنگى یونامى کرد لەگەڵ ڕێکخراوەکان و باسیان لە پڕۆژەى بەشێک لە ڕێکخراوەکان کرد کە پڕۆژە و کارى هاوبەشیان هەبووە، لەمەڕ کارى داهاتووى یونامیش لە سنورى کوردستان پر و ڕا گۆڕدرایەوە لەسەر ئەو خزمەتگوزاریانەى پێویستە زیاد بکرێن و ئەو کارانەش کە لە ڕابردوودا ئەنجامدران و لەئێستاشدا داخوازیەکانى کۆمەڵگە گۆڕانکارى بەسەردا هاتووە.
لە تەوەڕێکى تردا بە ووردى قسە لەسەر پرۆسەى هەڵوەشاندنەوەى و خۆ هەڵوەشاندنەوەى ڕێکخراوەکان و ڕاگرتنى کارى ڕێکخراوەکان کرا.

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff