کۆمسیۆن داوا لە ڕێکخراوەکان دەکات بەشدارى بکەن لە چاودێریکردنى هەڵبژاردن

571 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2018-04-17

فەرمانگە پێشوازیکرد لە شاندێکى باڵاى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان کرد

بەڕێز ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگە و شاندێک کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان شوان مەحمود جێگرى سەرۆکى فەرمانگە و دلێر مەولود بەڕێوەبەرى تۆمارى فەرمانگە، پێشوازیان کرد لە بەڕێز مازن عەبدولقادر و شاندێکى دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان و شاندێکى یاوەرى.

لەلایەن خۆیەوە سەرۆکى فەرمانگە دواى بەخێرهاتنى شاندى میوان، باسى لە ڕەوشى کارى ڕێکخراوەیى کرد لە پرۆسە دیموکراسییەکان و بەتایبەت پرۆسەکانى هەڵبژاردن، دواتر ئامادەیى فەرمانگەى نیشاندا بۆ هەر هاوکاریکردنێکى کۆمسیۆن کە ڕۆڵى ڕێکخراوەکان چڕ بکاتەوە لە پرۆسەکانى هەڵبژاردن.

شاندى میوان، باسى لە کاروبارەکانى کۆمسیۆن کرد بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، و بە گرنگیەوە باسى لە بەشداریکردنى ڕێکخراوەکان کرد لە چاودێریکردنى پرۆسەکانى هەڵبژاردن.
بەڕێز مازن عەبدولقادر لەڕێگەى فەرمانگەوە داواى لە ڕێکخراوەکان کرد کە ئامادەن چاودێرى پرۆسەکانى هەڵبژاردنەکانى عێراق بکەن لە ئۆفیسى کوردستان ناویان تۆمار بکەن بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەى چاودێرى هەڵبژاردنەکان.
ڕاشیگەیاند ڕێکخراوەکان دەتوانن تەنها لەڕێگەى ئۆفیسى هەولێر و بەغدا خۆیان تۆمار بکەن بۆ چاودێریکردنى هەڵبژاردن.

بڕیاریشە لە ئاییندەیەکى نزیکدا کۆنفرانسێکى هاوبەش لەنێوان فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان و دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان بە بەشدارى ڕێکخراوەکان ئەنجامبدرێت.

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff