سیستمى تۆمارکردنى ڕێکخراو بەشێوەى ئۆنلاین کارا کرا

2857 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2018-04-08

لەئێستادا سیستمى تۆمارکردنى ئەلیکترۆنى کارایە و خوازیاران دەتوانن لەڕێگەى وێبسایتى فەرمیى فەرمانگەوە و بەبێ سەردانیکردنى فەرمانگە مامەڵەکانیان پێشکەش بکەن.

دووا بەدواى هەوڵى ستافى فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتى زانیاریەکان و بەشى تەکنەلۆژیاى زانیارى فەرمانگە و بەهاوکارى چەند لایەنێک سیستمى تۆمارکردنى ئەلیکترۆنى تۆمارکردنى ڕێکخراوەکان لە فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکانەوە کارا کرا.

لەئێستاوە ئەو چالاکوانە بەڕێزانەى دەیانەوێت تۆمارکردنى ڕێکخراوى ناحکومیى لەڕێگەى فەرمانگە ناحکومییەکانەوە ئەنجامبدەن، دەتوانن بەبێ سەردانیکردنى فەرمانگە و لەرێگەى ئەنتەرنێت و وێبسایتى فەرمیى فەرمانگە (www.krgngo.org) ڕێکارەکانى تۆمارکردن ئەنجامبدەن.

بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن لەڕێگەى لینکى تایبەتەوە بچنە نێو سیستمەکە و ڕێکارەکان هەنگاو بەهەنگاو بەجێ بگەیەنن و زانیاریەکان پڕ بکەنەوە کە لەشێوەى فۆڕمى ئەلیکترۆنى و داخیلکردنى زانیارى ئامادەکراوە.

بۆ چوونەناو سیستەمی تۆمار کردنى سەرهێل تکایە کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff