فەرمانگە و کونسوڵخانەى ئەڵمانیا کۆبونەوە

340 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2018-01-24

لە دیدارێکى تایبەتدا فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان و کونسوڵخانەى ئەڵمانیا لە هەولێر کۆبونەوە.

شاندێکى فەرمانگە کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان ئەکرەم محەمەد جەمۆ سەرۆکى فەرمانگە و شوان مەحمود جێگرى سەرۆک و کاروان سوار بەڕێوەبەرى کارگێڕى و ئارام سەعدى بەڕێوەبەرى بەدواداچوون، لەگەڵ بەڕێز د. لارس ئووڤە جێگرى کونسوڵى ئەڵمانیا بۆ کاروبارى سیاسى و مرۆیى کۆبونەوە.

لە کۆبونەوەکەدا شاندى فەرمانگە باسیان لە ڕۆڵى وڵاتى ئەڵمانیا کرد لە هەرێمى کوردستان کرد و سوپاسى هاوکارییە مرۆییەکانى ئەو وڵاتەیان کرد کە لەکاتى قەیرانەکان پێشکەشى خەڵکى کوردستانیان کردووە، و لە بەشێکى ترى قسەکانیاندا باسیان لە ژینگەى ڕێکخراوەیى لە هەرێمى کوردستان کرد لەپێش دەرچوونى یاساى ڕێکخراوەکان و دوواى دەرچوونى یاساکە و دامەزراندنى فەرمانگە.

لەلایەن خۆیەوە جێگرى کونسوڵ سوپاسى شاندى فەرمانگەى کرد بۆ سەردانەکەیان و خۆشحاڵى دەربڕى کە فەرمانگە هەمووجۆرە ئاسانکاریەکى کردووە بۆ ڕێکخراوە ئەڵمانیەکان و دواتر تیشکى خستەسەر ئەو بوارانەى کە هەردوولا دەتوانن کارى هاوبەش بەیەکەوە بکەن.

هەردوولا بڕیاریاندا بۆ کارى هاوبەش و بەرەوپێشبردنى ژینگەى کارى ڕێکخراوەیى کارى هاوبەش بکەن و هەماهەنگى و کۆبونەوەى تر لەنێوان هەردوولادا ئەنجامبدرێت.

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff