کۆنفرانسى (پێنج ساڵ لە ئەزموون و هەڵسەنگاندن) بەڕێوەچوو

354 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2017-12-12

لە ڕۆژانى (7 و 8ى 12) کۆنفرانسى (پێنج ساڵ لە ئەزموون و هەڵسەنگاندن) بۆ فەرمانگەى ڕێکخراوە نا حکومییەکان بەڕێوەچوو .

لە کۆنفرانسێکدا کە لەلایەن ڕێکخراوەکانى (PAO) (RID) (NPA) (جمعیة الأمل) ڕێکخرابوو و تێیدا ئەندامالنى پەرلەمانى کوردستان و نوێنەرانى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى و فازڵ عومەر بەڕێوەبەرى لە سەرۆکایەتى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران و ڕێکخراوەکانى (METRO) (RWANGA) (ZSVP) (KHRW) (HARIKAR) (KHRO) (PDO) (ASUDA) (PFOK) (NOP) (GSIO) (DHR) (CDO) (RID) (PAO) لە دوو ڕۆژدا بەڕێوەچوو.

دانیشتنى ڕۆژى یەکەم لەلایەن چالاکوان هۆگر چەتۆ سەرۆکى بۆردى ڕێکخراوى پاو کرایەوە و وتەى بەخێرهاتن پیشکەش کرا و باس لە ئامانج و مەبەستى کۆنفراسەکە کرا و دواتر وتارى پەرلەمان لەلایەن پەرلەمانتار سالار مەحمود پێشکەشکرا و لە بەشێکى وتەکەیدا گوتى: پەرلەمان بە گرنگیەوە دەڕوانێتە یاساى ژمارە یەکى ساڵى 2011 و فەرمانگەى ڕێکخراوەکان و خودى ڕێکخراوەکان.

دواتر لەلایەن سەرۆکى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئەکرەم محەمەد جەمۆ وتارێک پێشکەشکرا و تێیدا تیشکى خستەر سەر ڕەوشى ڕێکخراوەیى لە کوردستان و گوتیشى یاساى ڕێکخراوەکان و فەرمانگە ڕۆڵێکى کاریگەریان لە فراوانکردنى پانتایى ئازادى و گوتیشى پیویستە سیستمى هاوکارى دارایى ڕێکخراوەکان دەستکارى بکرێت و لە بەشێکى تردا گوتى یاساى ڕێکخراوەکان و پەیڕەوى ژمارە چوارى ساڵى 2011 و پێویستیان بە هەموارکردنەوە هەیە.
سەرۆکى فەرمانگە گوتیشى: لەلایەن فەرمانگەوە ئاسانکارى زۆر کراوە بۆ ڕێکخراوەکان و چالاکوانان کە ویستویانە لە بازنەى کارى ڕێکخراوەیى کار بکەن.

دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرى یاسایى فەرمانگە عامر عەبدڵڵا شەن و کەوى یاساى ژمارە یەکى ساڵى 2011 کرا و تیشکى خستە سەر کەموکوڕیەکانى یاساکە و پێشنیارى گونجاوى بۆ سەرجەم بڕگە و ماددەکان خستەڕوو و باسیشى لەو ماددە یاساییانە کرد کە دەبنە لەمپەر لەبەردەم بەرەوپێشچوونى کارەکانى فەرمانگە و لەپانێڵەکەیدا بەراوردى لەنێوان یاساى ڕێکخراوەکانى کوردستان و شوێنەکانى تر کرد.

دواتر لەلایەن سەرۆکى بۆردى ڕێکخراوى (RID) دانا سەعید سۆفى بەشێک لەو پێشنیارانەى خستەڕوو کە بۆ هەموارکردنەوەى یاساکە وەرگیرابوون لەلایەن ڕێکخراوى (RID) کە پێشتر لە پڕۆژەیەکدا کاریان لەسەر کردبوو.

دواتر لەلایەن جێگرى سەرۆکى فەرمانگە شوان مەحمود شەن و کەوى پەیڕەوى ژمارە چوارى ساڵى 2011 کرا و لەپاشان بەچڕى قسەى لەسەر ستراتیژەکانى فەرمانگە کرد کە خۆى دەبینێتەوە لە گەشەپێدانى زەمینەى کارى ڕێکخراوەیى و کەمکردنەوەى مەوداى نێوان حکومەت و ڕێکخراوەکان و دابینکردنى پڕۆژە بۆ ڕێکخراوەکان و لەبارکردنى زەمینەى بوونى فەرمانگە بە ڕایەڵەى پەیوەندى نێوان ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوە لۆکاڵییەکان و جگە لەوەى کە فەرمانگە بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ لێکنزیککردنەوەى ئەو ڕێکخراوانەى لەگەڵ وەزارەت و دەستە حکومییەکان بازنەى کاریان یەکدەگرێتەوە تا لەیەکترەوە نزیکیان بکاتەوە و هاندانى کەرتى تایبەت بۆ پشتیوانیکردنى کەرتى ڕێکخراوەیى لە سنورى بەرپرسیاریەتى کۆمەڵایەتى و بەردەوامبوونى فەرمانگە لە پەیوەندیەکى تۆکمە لەگەڵ ڕێکخراوەکان.

لە ڕۆژى دووەمدا و دواى کردنەوەى دەستپێکى کۆنفرانسەکە لەلایەن هۆگر چەتۆ دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرى تۆمارى فەرمانگە دلێر مەرزانى باس لە سیستمى پەیڕەوکراوى ئێستاى فەرمانگە کرا بۆ تۆمارکردنى ڕێکخراوە لۆکاڵییەکان و عێراقییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و تۆڕەکان و لە بەشێکى تردا باس لەو لەمپەرانە کران دێنە پێشەوە لەکاتى کارى ڕۆژانە.

دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرى کارگێڕى فەرمانگە کاروان سوارە باس لە کاروبارە کارگێڕییەکانى ڕێکخراوەکان کرا کە ڕۆژانە لەنێوان فەرمانگە و ڕێکخراوەکان ڕایى دەکرێن و لە بەشێکى ترى قسەکانیدا باسى لە پرۆسەکانى هەڵوەشاندنەوەى ڕێکخراو و گۆڕینى ناو و پێدانى فەرمانى کارگێڕى بە ڕێکخراوەکان و کردنەوەى حیسابى بانکى لە بانکە حکومى و ئەهلیەکان و ڕێکارەکانى گۆڕینى فەرمانى کارگێڕیى.

لە بەشێکى تردا بەڕێوەبەرى دارایى فەرمانگە دەرباز مامەند باسى لە سیستمى دارایى و مامەڵەى فەرمانگە لەگەڵ ڕێکخراوەکان لە ڕووى داراییەوە باسى لێوەکرا و دواتریش ڕونکردنەوەى پێویستى لەبارەى سیستمى دارایى و ڕاپۆرتى دارایى ساڵانە و چالاکى و باج و خەراج و گومرک و بەخشینەکان باسى لێوەکرد و پێشنیاریشى کرد کۆبونەوەیەکى هاوبەش لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى باج و گومرک بە هاوبەشى بکرێت تا ڕێکخراوەکان زیاتر لە سیستمەکە شارەزا بکرێن.

لە بەشێکى تردا لەلایەن بەڕێوەبەرى زانیاریەکان زانا سالم باس لە پلانى بە ئەلیکترۆنیکردنى سیستمى تۆمارى ڕێکخراوەکان کرد و لە نمونەى پاکێجێکدا سیستمەکەى خستەڕوو و ئەوەشى ئاشکرا کرد کە لەئێستادا هەڵبژاردن و دیاریکردنى ناو لەڕێگەى سیستمێکى ئەلیکترۆنییە کە لە ساڵى نوێدا لەسەر وێبسایتى فەرمانگە دەخرێتە بەردەستى بەکاربەرز

جێگەى ئاماژەیە لە دوواى هەموو وتار و بابەتەکان تێچین و کۆمێنتى بەشداربووان وەرگیران و تۆمارکران.

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff