کەمپینی دەنگێک بۆ گەرمیانیەکان

367 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2017-12-05

ئاگاداری..

ئێمە وەکو گروپێکی گەنجانی خۆبەخش هەڵدەستین بەئەنجامدانی کەمپینی (دەنگێک بۆ گەرمیانیەکان)لەشاری هەولێر بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی و هاوکاری پێویست بۆ لێقەوماوانی شاری (دووزخورماتوو) کە لەبارودۆخێکی ناهەمواردا ژیان دەگوزەرێنن، تکایە بەشداربن لەگەڵمان وەکو ئەرکێکی مرۆیی و نیشتمانی بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی پێویست.
کەمپینەکە ڕۆژى سێشەممە ٥/۱۲/۲٠۱۷ کاتژمێر ۹ دەستپێدەکات تا (٤) ئێوارە و بە ردەوام دەبێت تاکو ڕۆژی پێنجشەممە کە دەکاتە ۱٤/۱۲/۲٠۱۷ .

دەتوانن یارمەتیەکان لەڕێگەى فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان بگەیەنن بە لێقەوماوان.
ناونیشان/ هەولێر، ڕێگاى کەرکوک، بەرامبەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى.
یاخود پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی ٠۷٥٠۲٠۹۳۹۳٠ 07504051779

کەمپینى دەنگێک بۆ گەرمیانیەکان

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff