پانێڵى هاوبەشى فەرمانگەى ڕێکخراوەکان و کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان لەسەر ڕیفراندۆم بەڕێوەچوو

123 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2017-09-14

دیداری هاوبەشی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان و فەرمانگەی گشتی پارێزگاری هەولێرى کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لەژێر ناونیشانی (بایەخی بەشداری کردنی رێخراوەکانی کۆمەلگەی مەدەنی بۆچاودێری پرۆسەی ریفراندۆم) لەهۆلی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان سازکرا

لە سەرەتاى پانێڵەکەدا وتارى هاوبەش لەلایەن مافپەروەر(عەزیز فەرەج) جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی هەوڵێری کۆمسیۆن پێشکەش کرا.

دواتر بەرنامە و ئامانجى پانێڵەکە لەلایەن بەڕێز کاروان سوارە بەڕێوەبەرى کارگێڕى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان خوێنرایەوە تیشکى خستە سەر گرنگى ئەو پانێڵە و دەرەنجامەکانى بۆ ڕێکخراوەکان و کۆمسیۆن و فەرمانگەى ڕێ:خراوەکان و دەرهاوێشەکان لەسەر کۆمەڵگەى کوردى و هەر لەلایەن بەڕێزیانەوە ئیدارەى پانێڵەکەى کرا.

سەرەتا لە پانێڵى یەکەمدا لەلایەن ئەکرەم محەمەد جەمۆ سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوەناحکومیەکان تێزێک خرایە ڕوو لەسەر گرنگى ڕۆڵى ڕێکخراوەکان بۆ بەشداریکردنیان لە پرۆسە دیموکراسیەکان و تیشکى خستە سەر ڕۆڵى گرنگى ڕێکخراوەکان لە چاودێریکردنى پرۆسەى ڕیفراندۆم.

دواتر و لە پانێڵى دووەمدا بەڕێز ئارام نەجمەددین بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی هەولێری کۆمسیۆن تیشکیخستە سەر کاروبارەکانى کۆمسیۆن و هاوبەشى و هەمانگى لەگەڵ ڕێکخراوەکان و ئامادەکاریەکانیان بۆ ڕێگا و کارە هاوبەشەکان لەگەڵ ڕێکخراوەکان لە پرۆسەى ڕیفراندۆم و هەڵبژاردنەکاندا و ڕێسا و ڕێنماییەکانى کۆمسیۆنى بۆ ڕێکخراوەکان خستە ڕوو.

لە پانێڵى سێیەمدا بەڕێز عەبدولسەلام مەدەنى چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی، شیکردنەوەى بۆ ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن وهۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیانکرا، دواتر لەلایەن بەشداربووان و پێشکەکارانی دیدار، ڕا و سەرنج ئاڵوگۆڕکرا.

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff