کۆنگرەی (ھەموومان بۆ ئاشتی) بەڕێوەچوو

504 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2017-08-09

بە بەشداری نوێنەری فەرمانگە، کۆنگرەی ھەموومان بۆ ئاشتی لەلایەن تۆڕی مافی مرۆڤ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەچوو.

لەلایەن بەڕێز کاروان سوارە ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی فەرمانگە بە نوینەرایەتی فەرمانگە وتەیەک پێشکەشکرا وتێیدا تیشکی خستەسەر رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا باسی لە ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێم و فەرمانگەی ڕێکخراوە نا حکومییەکان کرد لە بەرەوپێشبردنی ڕەوشی مافی مرۆڤ وپشتگیریکردنی ڕێکخراوەکان کە لەسەر پرسی مافەکان کار دەکەن.

ھەروەھا باسی لە یاسای ڕێکخراوە ناحکومییەکان کرد کە ڕێگەخۆشکەرە بۆ بەرجەستەکردنی مافی مرۆڤ و بە واقیعکردنی و گوتیشی ماف و ئازادییەکان نیشانەی بوونی کۆمەڵگەیەکی زیندوو و گەشەسەندووە.

گوتیشی پێویستە لەسەر ڕێکخراوەکان لەم قۆناغە زیاتر کار بکەن و ھەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ بەرجەستەکردنی مافەکانی مرۆڤ و بونیاتنانەوەی کۆمەڵگە لە قۆناغی دوای داعش.

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff