پرۆگرامی هۆپس بە هاوکارى فەرمانگە کۆبوونەوەى لەگەڵ رێکخراوەکان کرد

674 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2017-04-10

لە رێکەوت ٢٠١٧/٤/٦ رۆژى پێنج شەمە پرۆگرامى هۆپس بە هاوکارى فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان هەلسا بە ئەنجامدانى کۆبوونەوەیەک بۆ رێکخراوە ناحکومییەکان لە هەرێمى کوردستان سەبارەت بە گۆریتەوەى زانیارى دەربارى پرۆژەى هۆبس

لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەلێک رێکخراوی بەرچاو لە رێکخراوەکانى نێودەولەتى و لۆکاڵ ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون
لەخولەکەدا بەرێز ئەکرەم جەمۆ سەرۆکی فەرمانگە و بەرێز عامر عبدالله بەرێوەبەرى یاسایی و بەرێز زانا سالم بەرێوەبەرى زانیارەیەکان و بەرێز شەونم رەزا بەرپرس لە بەرێوەبەرایەتى بەداوداچوون بەشداریان کۆبوونەکەوە کرد و لە هۆتێلى کریستال لە شاری هەولێر بەرێوەبەر چوو
سەرۆکی فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومیەکان تیشکى خستە سەر بەردەوامى فەرمانگە لە دۆزینەوەى پارەبەخش لە رێکخراوەکانى نێودەولەتى و وولاتانى پارەبەخش بەپێ توانا بۆ رێکخراوەکانى تۆمار کراو لە کوردستان تاوەکو فەند و پرۆژە زیاتر لە شارەکانى کوردستان جێ بەجێ بکرێـت و هاوکارى زۆرتر بۆ خەڵکی کوردستان و ئاوارە بووەکانى ناوچەکانى ژێر دەستى تیرۆرستانى داعش
سەرۆکی فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومیەکان لە بەشێکى ترى قسەکانیدا سوپاسى ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانى کرد کە لەئێستادا پڕۆژە و کارەکانیان لە کوردستان ئەنجامدەدەن و بونەتە بەشێک لە تەواوکارى کارەکانى حکومەتى هەرێم و لەسەرەجەم بوارە جڤاتییەکان لە کوردستان کاردەکەن.

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff