بانگھێشتکردن بۆ پێشکەشکردنی پێشنیاری پرۆژە | پرۆپۆزەڵ – پرۆگرامی پتەوکردنی دیموکراسی

831 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2017-03-26

ئینسستتیوتی ریفۆرم بۆ گەشەپێدان بە ھاوکاری ھاوبەشەکانی تاوتۆی بیرۆەکە پێشکەشکراوە شیاوەکان دەکات بۆ بەرنامەی پتەوکردنی دیموکراسی لە عیراق کەوا لەسەرەوە باسکراوە. ئەگەر ئارەزووی بەشداریکردنت ھەیە دەتوانی بە رێکخراوەکەتان ڕابگەیەنیت بۆ ئەوەی بیرۆکە و بودجەی تایبەت بە پرۆژە پێشکەش بکات .

لە راگەیاندنەکە هاتووە
بۆ بەرێز /رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە ھەرێمی کوردستان
١- ئینسستتیوتی ریفۆرم بۆ گەشەپێدان بە ھاوکاری ھاوبەشەکانی تاوتۆی بیرۆەکە پێشکەشکراوە شیاوەکان دەکات بۆ بەرنامەی پتەوکردنی دیموکراسی لە عیراق کەوا لەسەرەوە باسکراوە. ئەگەر ئارەزووی بەشداریکردنت ھەیە دەتوانی بە رێکخراوەکەتان ڕابگەیەنیت بۆ ئەوەی بیرۆکە و بودجەی تایبەت بە پرۆژە پێشکەش بکات . ئەگەر داواکاریەکەت پەسەند کرا دەبێتە بنەمای رێکەوتنێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان دەزگای ئێوە ورێکخراوەکەمان.
٢- پێشکەشکردنی بیرۆکەی پرۆژە تەنھا تایبەتە بەم رێکخراوە ناحکومیانەی کەوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراقی فیدرال تۆمار کراون.
٣-بۆ ئاسانکاری پێشکەش کردنی بیرۆکەی (پێشنیاری ) پرۆژەکە ، ئەم پاشکۆیانە ھاوپێچ دەکەین:
پاشکۆی یەکەم : نموونەی فۆرمی پێشکەش کردنی پرۆژە , کە دەبێت پڕ بکرێتەوە و بگەرێنرێتەوە تا پێشنیازی پرۆژەکەت بچێتە پرۆسەی ھەڵبژاردنەوە .
پاشکۆی دووەم : نموونەی بودجە
پاشکۆی سێیەم : رێنمایی لەسەر چۆنیەتی پرکردنەوەی فۆرمی پێشکەشکردنی پێشنیار و فۆرمی بودجە .

تێبیتی: نابێت بە ھیچ شێوەیەک ئەم ڕاگەیاندنە والێکبدرێتەوە کە پێشکەشکردنی بەخششە بە رێکخراوەکەت

شێوازی وەرگرتن


١-باشتر وایە بیرۆکەی پرۆژە بە زمانی کوردی پێشکەش بکرێت ، وئەگەر ئەمە نەکرا ، دەکرێت بە زمانی عەرەبی یان ئینگلیزیپێشکەش بکرێت، بەڵام دەبیت تێکرای پێشنیارەکە بەیەک زمان بنووسرێت.
٢-دۆکیومێنتەکانی پرۆژەکە بەشێوەی ئەلیکترۆنی لەم بەندانەی خوارەوە پێکھاتووە:
(ا) پێشنیاری ھونەری پرۆژە , (ب) بودجە , (ج) کۆپیەک لە بەڵگەنامەی تۆماری رێکخراو
٣- پێشنیارەکان بۆ ئەم ئیمێلە دەنێردرێت info@rid-k.org
٤- دواکات بۆ ناردنی پێشنیارەکان ٣٠ /٤/ ٢٠١٧ ، و ھەر پێشنیارێک لە دوای ئەم کاتە وەرناگیرێت .
٥- ئەگەر یەک لە پێشنیارەکان قبوول کرا و رێکەوتن لەگەل رێکخراوی پێشکەشکار ئەنجامدرا ، پێشبینی دەکرێت پرۆژەکە لە مانگی ٥ دەست پێبکات و دەبێت کۆتایی بێت پێش ٣١ / ١٠/٢٠١٧. تێبینی؛ مانگی کۆتایی بۆ پێشکەشکردنی راپۆرتی کۆتایی تەرخان کراوە.
٦- دوو رێکخراو یاخود زیاتر دەتوانن بەیەکەوە پێشنیارێک پێشکەش بکەن، و بەرێوەبەرایەتی بەرنامەکە ھانی رێکخراوەکان دەدات کەوا بەھەماھەنگی یەکتر کار بکەن.لەگەڵ ئەوەشدا، ھیچ رێکخراوێک بۆی نییە بە زیاترلە یەک پێشنیار بەشداری بکات.لە کاتی بەشداریکردنی رێکخراوەکە بە دوو پێشنیار، ئەوپێشنیارە وەردەگیرێت کە وا یەکەم جار پێشکەشکرابوو. لەو حاڵەتەی کەوا پێشنیارە ھاوبەشەکان لە رێگای رێکەوتنی رێکخراوە ھاوبەشەکان پێشکەش دەکرێت، شێوازی ئەنجامدانی پرۆژەکە جیادەکرێتەوە و دەبێت لەگەڵ پێشنیاری پرۆژەکە پێشکەش بکرێت.
٧- تکایە ئاگاداری ئەوە بە کەوا ئامادەکردنی پێشنیار و گفت وگۆ لەگەڵ رێکخراوەکەمان دەربارەی رێکەوتنی لێکتێگەیشتن و جۆرەکانی تێچوونی ھاتو چۆ ناکەوێتە بازنەی تێچوونی ڕاستەو خۆی کارەکە.
٨- ئەو زانیاریە ھەستیارانەی کەوا لە لایەن رێکخراوەکانەوە پێشکەش دەکرێت ، بە ناوی کەسەکان و شوێنی نووسینگەکان و چالاکیەکان و بەروارەکان ...ھتد بە نھێنی دەمێنێتەوە وتەنھا بۆ مەبەستی بەخشینەکە بە کار دێت.


پۆختەی راگەیاندنەکە لێرە دابەزێنە
بۆ دابەزاندنی پاکێچەى هاوپێچ تکایە سەردانى ئەم بەستەرە بکە

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff