پرسە و سەرەخۆشی فەرمانگە

306 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2017-02-25

به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بانبه‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ ئه‌مڕۆ هه‌واڵی شه‌هیدبوونی شیفا گەردی خاتونی پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی رووداومان بیست كه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو‌ له‌كاتی رووماڵكردنی ئۆپه‌راسیۆنی به‌ری راستی موسڵ گیانی سپارد و (یونس مسته‌فا) كامێره‌مان به‌سه‌ختی برینداربوو، شه‌هیدبوونی خاتوو (شیفا گه‌ردی) هه‌موومانی توشی خه‌مێكی گه‌وره‌كرد و به‌ له‌ده‌ستدانی زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ میدیای كوردی گه‌یاند.ئێمه‌ له‌ فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان سه‌ره‌ڕای سه‌ره‌خۆشی خۆمان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندان و ستافی تۆڕی میدیای رووداوی خۆشه‌ویست، له‌ هه‌مانكاتدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدی رۆژنامه‌نووس (شیفا گه‌ردی) ده‌كه‌ین و ئومێدی زوو چاكبوونه‌وه‌ش‌ بۆ (یونس مسته‌فا)ی هاوكار و كامێره‌مان ده‌خوازین.

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff