فەرمانگە لەگەڵ نوێنەرى ڕێکخراوە نیودەوڵەتییەکان کۆبۆوە

1553 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2016-06-30

بۆ پێدانى زانیارى لەسەر پرسە دارایى و ئیدارى و یاساییەکان فەرمانگە لەگەڵ نوێنەرى ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کۆبۆوە.

لە سەرەتادا بەڕێز ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگە وتارێکى پێشکەشکرد و تێیدا باسى لە گرنگى کارى ڕێکخراوەیى لە کوردستان و ڕۆڵ و ئەرک و چالاکیەکانى ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد و کارەکانیانى بە یارمەتیدەر بۆ خەڵک و حکومەت وەسفکرد و ڕایگەیاند کە فەرمانگە لەچوارچێوەى یاسا کارپێکراوەکانى هەرێم و بنەما نێودەوڵەتییەکان پشتیگریى ڕێکخراوەکان دەکات و سەرەڕاى دەستخۆشى لە کارەکانیان.

دواتر لەلایەن بەڕێز دەرباز مامەند بەڕێوەبەرى دارایى فەرمانگە چەند ڕێنماییەکى دارایى بە ڕێکخراوەکان دران و لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکى زۆر لە ڕونکردنەوەى پێویست درایە نوێنەرى ڕێکخراوەکان.

لە بەشێکى تردا عامر عبدالله بەڕێوەبەرى یاسایى فەرمانگە ڕونکردنەوەى لەسەر چەند بڕگەیەکى یاسای ژمارە یەکى ساڵى ٢٠١١ ڕێکخراوەکان کرد و چەند تەوەرێکى گرنگى تایبەت بە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانى ڕونکردنەوە.

لە کۆتاییدا لەسەر چەندین تەوەرى گرنگى ئیدارى و یاسایى و دارایى پەیوەست بە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و فەرمانگە و حکومەت ڕا و بۆچوون و پرسیار شەن و کەو کران و ڕونکردنەوەى پێویست درایە ڕێکخراوەکان.

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff