سەرۆکى فەرمانگە زنجیرەیەک چالاکیى لە دەڤەرى سۆران ئەنجامدا

1328 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2016-05-04

لەدڕێژەى کار و چالاکییەکانیدا سەرۆکى فەرمانگە ژمارەیەک دەزگاى حکومیى دەڤەرى سۆرانى بەسەرکردەوە و بەشداریکرد لە چەند چالاکییەکى ڕێکخراوەکان.

بەڕێز ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگە سەردانى دەڤەرى سۆرانى کرد و چەند دەزگایەکى میریى بەسەرکردەوە و تێیدا سەردانى بەڕێز کرمانج عیزەت قایقمامى قەزاى سۆرانى کرد، کە تێیدا سەرۆکى فەرمانگە سوپاسى بەڕێزیانى کرد بۆ پشتیوانیکردنى لە ڕێکخراوەکانى دەڤەرەکە و کارئاسانیکردن بۆ چالاکیەکانى ڕێکخراوەکانى ناوچەکەى لەلایەن قایمقامەوە بەرزنرخاند.

لە بەشێکى تردا سەرۆکى فەرمانگە سەردانى بەڕێوەبەرى ئەوقافى سۆرانى کرد و لە دانیشتنێکى تایبەتدا تاوتوێى کارى ئەو ڕێکخراوانە کرا کە کاردەکەن لەسەر بنەماکانى پێکەوەژیانى ئایینەکان و ئەو ڕێکخراوانەش کە ئامانجەکانیان لەگەڵ ئەوقاف و کارەکانیان یەکدەگرێتەوە.

لە بەشێکى تردا بەڕێز سەرۆکى فەرمانگە بەشداریکرد لە سیمینارێک کە بۆ ڕێکخراوەکانى دەڤەرەکە ڕێکخرابوو کە تێیدا ژمارەیەکى زۆر لە چالاکوانان و ڕێکخراوەکانى ناوچەکە بەشداریان تێدا کرد و سەرۆکى فەرمانگە لە وتەکانیدا پشتیوانى بۆ ڕێکخراوەکان دووپاتکردەوە و کار و چالاکییەکانى ڕابردووى ڕێکخراوەکانى ناوچەکەى بەرزنرخاند و بەڵێنیدا کە وەک حکومەت و فەرمانگە بەردەوام دەبن لە پشتیوانى کارى ڕێکخراوەکان.

لە بەشێکى ترى مەراسیمەکەدا دەستبەکاربوونى ڕێکخراوى پەرە بە فەرمیى ڕاگەیەندرا.

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff