فەرمانگە لەگەڵ ڕێکخراوى ڕیلیف ئینتەرناشناڵ کۆبۆوە

1176 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2016-04-20

خاتوو نانسى ویڵسن بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى ڕێکخراوى ڕیلیف ئینتەرناشناڵ سەردانى فەرمانگەى کرد و لەلایەن بەڕێز ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگە پێشوازیکرا.

لە کۆبونەوەکەدا کێشە و گرفتەکانى ئێستاى بەردەم حکومەتى هەرێمى کوردستان و ڕێکخراوەکان قسەوباسیان لێوەکرا و لەلایەن خۆیەوە سەرۆکى فەرمانگە هانى ڕێکخراوى ڕیلیف ئینتەرناشناڵیدا وەک ڕێکخراوێکى نێودەوڵەتى هاوکارى ڕێکخراوە لۆکاڵییەکان و حکومەت بن.

لەلایەن خۆیەوە نانسى ویڵسن تیشکى خستەسەر بەرنامە و کارەکانى ڕێکخراوەکەیان کە هاوکاریان گەیاندۆتە کوردستان و لەگەڵ ڕێکخراوە لۆکاڵیەکانیش پەیوەندی و کارى پێکەوییان هەبووە و بەردەوامیش دەبن، ڕاشیگەیاند ڕێکخراوى ڕیلیف لەگەڵ گەشەپێدانى کوردستانە و پاڵپشتى هەر پڕۆژەیەکیش دەکات بۆ ئەو مەبەستە.

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff