شاندێکى فەرمانگە بەشدارى لە خولێکى بەرەوپێشبردنى تواناکان کرد

1369 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2015-11-10

لە ڕۆژانى (٤-٦ /١١ /٢٠١٥) لە شارى ئەستەنبۆڵ شاندێکى فەرمانگە بەشداریان لە خولى Excellence in institutional work کرد و خولەکە لەلایەن ڕێکخراوى خەنجەر بۆ پەرەپێدان (KHF) ڕێکخرابوو و لەڕێگەى کۆمپانیاى تایبەتمەند (شركة الكفاءة للتدريب و التطوير) ئەنجامدرابوو.

خولەکە لەلایەن ڕاهێنەرى نێودەوڵەتى عومەر حنێتى کە لە وڵاتى ئوردنەوە ڕاسپێردرابوو ڕاهێنانەکانى خولەکە بەڕێوەبردرا و تێیدا ڕاهێنانى تایبەتى بە بەشداربووان کرد لەسەر چۆنیەتى بەرەوپێشبردنى کارى دامەزراوەیى و بەرزکردنەوەى تواناى کادیر و پڕۆژەى دامەزراوەکان.

لە خولەکەدا بەڕێوەبەرى دارایى و زانیاریەکان و بەرپرسى ئایتى و بەرپرسى داتابەیسى فەرمانگە و ژمارەیەک لە کارمەندانى (KHF) بەشداریان لە خولەکە کرد.

لە کۆتایى خولەکە بڕوانامەى تایبەتى کۆمپانیاى پەرەپێدانى تواناکان بەخشرایە بەشداربووان، ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر ڕێکخراوى خەنجەر بۆ پەرەپێدان لەڕێگەى واژۆکردنى پەڕاوى کار لەگەڵ فەرمانگە چەند کارێکیان ئەنجامداوە وەک (کردنەوەى قوتابخانەکانى نمونەیى ڕەصافى، کە لە ئێستادا زیاتر لە ١٤،٠٠٠ قوتابى ئاوارە تێیدا لە کوردستان دەخوێنن، لەگەڵ هاوکارى کەرتى تەندروستى لە هەرێم و ناردنە دەرەوەى قوتابى بۆ دەرەوەى وڵات بۆ تەواوکردنى خوێندن.

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff