راگەیاندنی خولی راهێنانی راهێنەران"TOT"لەبارەی: "شەفافیەت لەكەرتی نەوت وگاز "

1185 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2015-11-02

یەكەم: زانیاری گشتی
رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لە كوردستان بەهاوكاری رێكخراوی فریاگوزاری میللەتی نەرویجی((NPA هەڵدەستن بە سازدانی خوولێكی راهێنان بۆ پێگەیاندنی راهێنەران "TOT" بۆ 15 چالاكوانی بواری شەفافیەت لەكەرتی نەوت وگاز بۆ ماوەی 4 رۆژ لەشاری هەولێر كە خوولەكە لە ناوەراستی مانگی تشرینی یەكەمی 2015 بەدواوە دەست پێدەكات.

لە كۆتایی خوولەكەدا بڕوانامەی بەشداربوون دەبەخشرێتە بەشداربووان و،. هەروەها هەموو ئەوانەی كەبەشداردەبن لەراهێنانەكاندا ،لە ئەمساڵدا بەشداردەبن لە كۆنفرانسێك بۆ دامەزراندنی "هاوپەیمانی شەفافیەت لەكەرتی نەوت گاز لە هەرێمی كوردستان" كە دەستبەكاردەبێت بۆ داكۆكیكردن لە شەفایەت لە كەرتی نەوت وگازی هەرێم.

ئەو بەڕێزانەی كە دەیانەوێت بەشداربن،دەتوانن فۆڕمی هاوپێچ پڕبكەنەوە بە پێی ئەو زانیارییانەی لای خوارەوە،هەروەها دەبێت ئەو بەڵێننامەیە پڕبكەنەوە كە ئامادەیی هەیە دوای تەواوبوونی خوولەكە درێژە بدات بەكاركردن لەگەڵ هەردوو رێكخراو لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژەیەدا.
هەردوو رێكخراوی ناوبراو خەرجی وتێچووەكانی جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژەیە لەئەستۆدەگرن.

دووەم: زانیاری تایبەت
یەكەم: خوولەكە بۆ ماوەی 4 رۆژ دەبێت ولەشاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.
دووەم : نوێنەرانی رێكخراوە تایبەتمەندەكانی شەفافیەت و نەوت وئابووری و پەرەپێدان توێژی مەبەستمانن لەم خوولەی راهێنانەماندا.

سێیەم: پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان وراپەڕین بە هەموو قەزاو ناحییەكانەوە شوێنی مەبەستمانن.

چوارەم: هەردوو رەگەزی نێر و مێ ، گروپی مەبەستمانن.

پێنجەم: گرنگی دەدەین بە بەشداری ئەو كەسانەی پێشووتر ئەزموونی كاری راهێنانیان هەیە.

شەشەم: لە هەڵبژاردنی بەشداربوواندا،رەچاوی هەموو ئەو پێوەرانە و پێوەری پڕكردنەوەی فۆڕمەكانی لای خوارەوە دەكرێت.

فۆرمی به‌شداریكردن به‌شیوه‌ی ئۆنلاینه‌ و ده‌توانن له‌ریگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه‌ به‌شداری بكه‌ن.

کلیک بکە بۆ پڕکردنەوەى فۆڕم

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff