یەكەم كۆڕبەندی ساڵانەی بونیادنان و بەهێزكردنی رۆشنبیری دامەزراوەیی بەڕێوەچوو

1569 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2015-10-07

لەژێر چاودێرى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان لەلایەن ڕێکخراوى دید یەكەم كۆڕبەندی ساڵانەی کارى دامەزراوەیی بە ئامادەبوونى بەڕێزان ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگە و شوان مەحمود جێگرى سەرۆکى فەرمانگە چالاکییەکانى کۆڕبەندەکە بەڕێوەچوو.

ئەمە و لە هۆڵى چالاکییەکانى فەرمانگەى ڕێکخراوەکان و لە سێ ڕۆژدا کۆڕبەندەکەدا کۆمەڵێک چالاکى و پێشکەشکردنى سیمینار و کارى هونەرى پێشکەشکران و لە سەرەتاشدا لەلایەن بەڕێز ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگە وتەى دەستپێکى کۆڕبەندە پێشکەشکرا و تێیدا چالاکییەکانى کۆڕبەندەکەى بەرزنرخاند تیشکى خستەسەر گرنگى بە دامەزراوەییبوونى دامودەزگا میریى و ناحکومییەکان و سوپاسى ڕێکخراوى دیدى کرد لەسەر ئەنجامدانى پڕۆژەکەیان، کە یەکێکە لەو کارە خۆبەخشیانەى ڕێکخراوەکە لە ئەستۆى خۆى گرتووە.

لە کۆڕبەندەکەدا ڕۆڵی كاری دامەزراوەیی لە گەشەكردن و پێشخستنی كۆمەڵگە باسى لێوەکرا و لە بەشێکى تردا بەهێزكردنی هزرى دامەزراوەیی بۆ تاك و كۆمەڵگە خرایە بەرباس و لێکۆڵینەوە و دایەلۆگ لەسەر چەند پرسێكی گۆڕەپانی ئەمرۆی كوردستان تایبەت بەكاری دامەزراوەیی کرا و بەشێکى تریش تەرخانکرا بۆ تاوتوێکردن و پێشکەشکردنى سیمینار لەسەر پاڵپشتی كاری خۆبەخشی و كاراكردنی كاری دامەزراوەیی.

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff