سەرۆکى فەرمانگە: کۆمەڵگەى کوردستانى زیاتر پێویستى بە ڕۆچوونە لە بیرى میانڕەوى بۆ بەرەنگاربوونەوەى بیرى توندڕەوى

1145 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2015-10-04

سلێمانى _ ٣/١٠/٢٠١٥

لە کۆنگرەیەکى فراواندا و بە ئامادەبوونى بەڕێزان ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان و پارێزگارى سلێمانى و سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و پەرلەمانتارانى کوردستان و ژمارەیەک لە وەزیرانى پێشووى عێراقى و کوردستانى و دو ئەندامى پێشووى ئەنجومەنى حوکمى عێراقى و ژمارەیەک لە سەرکردایەتى سیاسى حزبەکان و ژمارەیەکى تر لە کەسایەتیەکانى کۆمەڵگەى کوردستانى، دەستپێکى کار و کردنەوەى لقى (کۆڕبەندى جیهانیى میانڕەوى) لە هەرێمى کوردستان بەڕێوەچوو.

لە سەرەتادا م. سەڵاحەددین محەمەد سەرۆکى لقى کۆڕبەندى جیهانیى میانڕەوى لە کوردستان، گرنگى دامەزراندنى ڕێکخراوەکەى و ئامانجەکانى کۆڕبەندەکەى خستەڕوو کە بریتییە لە چەسپاندنى بیرى میانڕەویى و پێکەوەژیان و بەرەنگاربوونەوەى بیرى توندوتیژى و فیکرى ئایینى و هزرى و تیشکى خستەسەر ئەو کارەساتانەى کە ڕووبەڕووى کوردستان بۆتەوە لە غیابى پێکەوەژیان و هزرى میانڕەوى کە بیرى یەکترسڕینەوە جێگەى گرتۆتەوە و هەوێنى پێکەوەژیان و گەنجان و نیشتمانى خستۆتە مەترسیەوە و لە ئەنجامدا تیرۆرى لێ بەرهەمهاتووە.

لە بەشێکى مەراسیمەکەدا بەڕێز ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگە وتەیەکى پێشکەشکرد و پێشوازى لە کردنەوەى لقى کۆڕبەندى جیهانى میانڕەوى لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند کە حکومەتى هەرێم و سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران پشتگیرى ئەو ڕێکخراوانە دەکات کە بۆ ئێستا و ئاییندەى کوردستان دەبنە پەرەپێدەرى ژێرخانى کوردستان و پاراستنى سەرخانى نیشتمان.

لە بەشێکى ترى وتەکانیدا تیشکى خستەسەر گرنگى ڕۆڵى ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە کایەى کۆمەڵایەتى کوردستان و داواشیکرد ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بێن و لە کوردستان کار بکەن و لەئێستاشدا زەمینەیەکى لەبار و گونجاو هەیە بۆ ڕێکخراوەکان تا لە کوردستان کار بکەن و لەو بوار و سێکتەرانەدا کار بکەن کە پێداویستى هەنوکەیى کوردستانە و ئاراستەى فیکرى توندوتیژى و بەرنگاربوونەوەى لە کوردستان بە نمونە هێنایەوە.

جێگەى ئاماژەیە کۆڕبەندى جیهانیى میانڕەوى یەکێکە لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و لقى لە ئوردن و نێجیریا و مۆریتانیا و تونس و مەغریب و یەمەن و سوودان و پاکستان و جەزائیر و عێراق و میسر و ڕوسیا و ئێستا لە کوردستان لقى کردۆتەوە.

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff