هەولێر.. کۆنفرانسى "زانست و فێربون ئامانجمانە" لەلایەن دەزگاى KHF ئەنجامدرا

1452 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2015-08-30

دەزگاى خەنجەر بۆ گەشەپێدان ( KHF ) بە هەماهەنگى و هاوکارى لەگەڵ فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان و وەزارەتى پەرەوەردە کۆنفرانسێکى لەژێر ناونیشانى "زانست و فێربون ئامانجمانە" سازکرد

بە ئامادەبوونى نوێنەرى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان و وەزارەتى پەرەوەردە و ژمارەیەکى زۆر لە پسپۆڕانى بوارى پەروەردە، دەزگاى خەنجەر بۆ گەشەپێدان هەستا بە ئەنجامدانى کۆنفرانسێکى زانستى لەژێڕ ناونیشانى "زانست و فێربون ئامانجمانە" کە تێیدا ژمارەیەک لێکۆڵینەوەى وورد لەسەر بوارى پەروەردە و پێگەیاندنى قوتابیان پێشکەشکرا.

لە سەرەتادا د. مستەفا ئەلکوبەیسى وتەیەکى پێشکەشکرد و تێیدا باسى لە کاروچالاکییەکانى دەزگاکەیان کرد کە لە ئێستادا لە کوردستان قوتابخانەکانیان (ىصافى نمونەیى) زیاتر لە هەشت هەزار قوتابى دەخوێنن و سەرجەم خزمەتگوازاریە پەروەردەیى و حزمەتگوزاریەکانى تریش لەسەر ئەرکى دەزگاکەیانە و جگە لە ناردنە دەرەوەى ژمارەیەکى زۆرى قوتابى لە عێراق بۆ وڵاتانى تورکیا و ئوردن بۆ درێژەدان بە خوێندنى بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا.

لە بەشێکى ترى وتەکانیدا سوپاسى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکانى کرد لەسەر پشتیوانى کارەکانیان و لە بوارەکانى پەروەردە و تەندروستى و ئاوارە و پەرەپێدانى زانستى.

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff