ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان: سوپاسى فەرمانگە دەکەین بۆ ئاسانکاریکردن لە کارەکانمان

1522 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2015-08-20

لە کۆبونەوەیەکى تایبەتدا سەرۆکایەتى فەرمانگە لەگەڵ زیاتر لە ٢٠ ڕێکخراوى ئینتەرناشناڵ کۆبویەوە و لەلایەن فەرمانگەوە ڕێنماییەکانى چۆنیەتى کارکردن درایە ڕێکخراوەکان و بۆ داهاتووى کارە کارگێڕییەکانیان لەلایەن فەرمانگەوە ئاراستەکران.

لەسەر داواى ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە بارەگاى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەڕێزان ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگە و شوان مەحمود جێگرى سەرۆک و کاروان سوارە بەڕێوەبەرى کارگێڕیى لە کۆبونەوەیەکى تایبەتیان لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ئەنجامدا و تێیدا تیشکخرایە سەر کارە کارگێڕییەکانى ڕۆژانەى ڕێکخراوەکان.

لە سەرەتادا سەرۆکى فەرمانگە وتەیەکى پێشکەشکردن و بۆ بەردەوامبوونیان لە کارەکانیان لە کوردستان هانیدان و دڵنیاى کردنەوە فەرمانگە بە هەموو تواناکانیەوە هەوڵدەدات ئاسانکارى زیاتریش بۆ ڕێکخراوەکان بکات لە کوردستان و لەگەڵ دامودەزگاکانى ترى حکومەتیش لە تەماسدایە بۆ ئاسانکردنى ڕێکارە کارگێڕییەکانى ڕێکخراوەکان.

دواتر لەلایەن بەڕێز شوان مەحمود جێگرى سەرۆکى فەرمانگە بەرپرسى دۆسیەى ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ژمارەیەک هەلومەرجى هەنوکەیى کارى ڕێکخراوەکانى خستەڕوو و دواتر قسەى لەسەر پرسیارى ڕێکخراوەکان لەلایەن دەستەى سەرۆکایەتى فەرمانگە وەڵامدرانەوە و ڕێکخراوەکان سوپاسى فەرمانگەیان کرد بۆ دانیشتنەکە و هیوایان خواست ئەو جۆرە دانیشتنانە زیاتر بکرێت کە تێیدا ڕێنمایى ئاراستەکردن دەدرێتە ڕێکخراوەکان.

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff