فەرمانگە پێشوازى لە شاندێکى ڕێکخراوەکانى سلێمانى کرد

1620 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2015-08-12

شاندێکى ڕێکخراوەکانى سلێمانى کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان شۆخان ئەحمەد لە ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان وئاوات محەمەد لە ڕێکخراوی DHRDو جەبار عەزیز لە ڕێکخراوی ماڵی سەرکەوتن و ئارام جەمال لە پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن وعیماد حامد لە ناوەندی نیشتیمانی بۆ مافی مرۆڤ سەردانى فەرمانگەیان کرد و لەلایەن ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگە و شوان مەحمود جێگرى سەرۆکەوە پێشوازیکران.

لە دانیشتنێکدا کە زیاتر لە کاتژمێرێکى خایاند سەرەتا سەرۆکى فەرمانگە بەخێرهاتنى میوانانى کرد و هاتنى ئەوانى لە سلێمانیەوە بۆ هەولێر بە گرنگیدان بە کارەکانیانى وەسفکرد و ڕاشیگەیاند کە فەرمانگە گرنگییەکى زۆر بە چالاکوانان و ڕێکخراوەکانى دەڤەرى سلێمانى دەدات.

دواتر میوانان کە خۆیان بە فیدارسیۆنى ڕێکخراوەکانى سلێمانى ناساند، کۆمەڵێک کێشە و گرفتى خۆیان لە شارەکە لەگەڵ یەکە ئیدارییەکانى شارەکە خستە ڕوو و لەلایەن خۆیەوە سەرۆکى فەرمانگە بەڵێنى بەدواداچوونیدا تا چارەسەرى ئەو گرفتانە بکرێت.

لە بەشێکى ترى قسەکانیاندا ڕێکخراوەکانى فیدراسیۆنەکە چەند پێشنیارێکیان دایە فەرمانگە بۆ بەرەوپێشبردنى کارەکان و بە خۆشحاڵیەوە لەلایەن فەرمانگەوە قبوڵکران و سەرۆکى فەرمانگە ڕایگەیاند کە بەردەوام لە توندوتۆڵکردنى پەیوەندیەکانیاندان لەگەڵ ڕێکخراوەکان دەیانەوێت ژینگەیەک بگونجێن وەک ئەوەى ئاواتى بۆ دەخوازن.

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff