بە ئامادەبوونى سەرۆکى فەرمانگە کۆنگرەى هەرێمایەتى بۆ پێشەنگیى کۆمەڵایەتى بەڕێوەچوو

1227 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2015-08-12

لە شارى سلێمانى و بە بەشدارى ژمارەیەکى زۆر لە نوێنەرانى ڕێکخراوەکان لە وڵاتانى لوبنان، میسر، تورکیا، ناوخۆى عێراق و کوردستان، کۆنگرەى هەرێمایەتى بۆ پێشەنگیى کۆمەڵایەتى کە لەلایەن ڕێکخراوى فریاکەوتنى نێودەوڵەتى ڕێکخرابوو، بە وتارى دەستپێکى ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەستى بە کارەکانى کرد.

لەسەرەتاى وتارەکەیدا بەڕێز سەرۆکى فەرمانگە سوپاسى ڕێکخراوى بەهاناوەهاتنى نێودەوڵەتى و کۆمپانیاى بیۆند کرد بۆ ڕێکحستنى کۆنگرەکە و دواتریش بەخێرهاتنى میوانانى کۆنگرەى کرد کە لە دەرەوە و ناوەوەى وڵات ئامادەى کۆنگرەکە بوون و دواتر تیشکى خستە سەر گرنگى کارى ڕێکخراوەیى لە کوردستان و گرنگیدانى حکومەتى هەرێم بە کەرتى ڕێکخراوەیى و پشتیوانى فەرمانگە و حکومەتى بۆ هەموو چالاکییەکى مەدەنى دووپاتکردەوە.

لە بەشێکى ترى وتەکانیدا گوتى: باسى لە بەرەوپێشچوونى کارى ڕێکخراوەیى کرد لە کوردستان و تیشکی خستە سەر ئەو ژینگە لەبارەى بۆ چالاکوانانى کۆمەڵگەى مەدەنى هاتۆتە پێشەوە لە کوردستان بۆ ئەنجامدانى چالاکییەکانیان لە چوارچێوەى ڕێکخراودا و هاوکارى و هەماهەنگییەکانى فەرمانگە و ئەنجومەنى وەزیران لەو بوارەدا خستەڕوو.

کۆنگرەکە لە چوار ڕۆژى کارکردنیدا گرنگى دەدات بە گۆڕینەوەى زانیارى لەسەر بوارەکانى بەرەوپێشبردنى تواناکانى ئافرەتان و پاراستنى ژینگە و نوێبوونەوە لە بوارەکانى کارکرنداو و چەندین توێژینەوەى زانستى و وتار و لێکۆڵینەوە پێشکەش دەکرێن، کۆنگرەکە چوار ڕۆژ دەخایەنێت و ١٤/٨ کۆتایى بە کارەکانى دێنێت.

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff