نوێنەرى 135 ڕێکخراو سەردانى فەرمانگەیان کرد

1251 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2015-07-07

نوێنەرى 135 ڕێکخراو و سەنتەر و کۆمەڵە سەردانى فەرمانگەیان کرد و لەلایەن سەرۆکى فەرمانگەوە پێشوازیکران و یاداشتێکیان ئاراستەى فەرمانگە کرد.

دوا بەدواى پێشوازیکردنى نوێنەرەکان لەلایەن بەڕێزان ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگە و ژمارەیەک بەڕێوەبەر، یاداشتێک کە لەلایەن 135 دەزگا ناحکومییەکانەوە ئامادەکرابوو کە ئاراستەى ڕاى گشتى و سەرۆکایەتى هەرێم و پەرلەمانى کوردستان و حکومەتى هەرێم و لایەنە سیاسیەکانى کوردستان کرابوو، ئاراستەى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان کرا.

سەرۆکى فەرمانگە بۆ ئامادەبووان ڕایگەیاند ئەو یاداشتە کە بە ناوى ڕێکخراوەکانى کۆمەڵى مەدەنى کوردستان ئامادەکراوە، ئێمەش پشتگیرى لێدەکەین و هیوادارین ناوەڕۆکەکەى بێتە جێ ئێمەش دەنگى خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگى ڕێکخراوەکان و دووپاتى دەکەینەوە کە یەک ڕیزى نێو ماڵى کورد دەبێ بپارێزرێت و بەرژەوەندییە باڵاکانى گەل لە بەرچاو بگیریێت و قەیرانە خزمەتگوزاریەکان چارەسەر بکرێن.

لە کۆتاییدا سەرۆکى فەرمانگە دووپاتیکردەوە کە دڵخۆشە بە جموجوڵەکانى ڕێکخراوەکان، بەتایبەت بەشداریکردن لە هاندانى حکومەت و پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان.

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff