هەڵسەنگاندنێکى زانستیانە بۆ پاڵپشتى دارایى فەرمانگە پڕۆژەى رێکخراوەکان

1396 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2015-07-07

دواى ئەنجامدانى ڕوپێوێکى زانستیانە لەلایەن هەردوو رێکخراوى 3H و ICNL لە ڕاپۆرتى کۆتایى هەڵسەنگاندنى بۆ پرۆسەى پاڵپشتى دارایى فەرمانگە کردووە و تێیدا تیشک دەخاتە سەر لایەنە ئەرێنى و نەرێنییەکانى پرۆسەکە، دواتر لەلایەن چالاکوان هۆشیار مالۆ ڕاپۆرتەکان پێشکەشى فەرمانگە کران.

هەردوو رێکخراوى 3H و ICNL لەژێر پڕۆگرامى BPCS (فراوانکردنى بەشداریبوون لەڕێگەى کۆمەڵى مەدەنى) هەستاون بە ئەنجامدانى ڕووپێوێک کە تێدا هەڵسەنگاندنێکى زانستیانەیان کردووە بۆ پرۆسەى پاڵپشتى دارایى پڕۆژەى رێکخراوە ناحکومییەکان لە هەرێمى کوردستان لەلایەن فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکانەوە.

لە ڕووپێوەکەدا ڕاى جیاوازى ڕێکخراوەکان و هاووڵاتیان لە هەولێر و سلێمانى و دهۆک وەرگیراوە کە هەزار فۆڕمیان دابەشکردووە و لە کۆتایى ڕاپۆرتى هەڵسەنگاندنەکە دەرکەوتووە کە بەشێوەیەکى زۆر باش نزیکایەتى نێوان حکومەت و پڕۆژەى رێکخراوەکان بەرجەستە بکرێت.

لە کۆتایى ڕاپۆرتەکەدا هاتووە فەرمانگە و بۆتە بەشێک لە سیستمى حوکمڕانى باش و لێکنزیکردنەوە و نەهێشتنى مەوداى نوێوان حکومەت و رێکخراوەکان.

دابەزاندنى بابەتەکان لەسەر فایلى PDF

بەدواداچوون
هەڵسەنگاندن
ڕاپۆرتى کۆتایى

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff