سەرۆکى فەرمانگە بەشداریکرد لە مەراسیمێکى تۆڕى ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

1302 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2015-06-30

تۆڕى ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دواى ئەنجامدانى خولێکى یاسایى بۆ ژمارەیەک چالاکوانى کۆمەڵگەى مەدەنى مەراسیمێکى ئاهەنگى دەرچوونى لە هۆڵى فەرمانگە سازکرد.

لە مەراسیمەکەدا بەڕێز ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگە وتەیەکى پێشکەشکرد و تێیدا خۆشحاڵى ڕاگەیاند بۆ پێگەیاندنى کەسانى پسپۆڕ لە هەردوو بوارى یاسایى و جڤاتیدا، بەڕێزیان لە وتەکەیدا ڕەوشى مافى مرۆڤى بە بەراورد لەچاو وڵاتانى دراوسێ بە باشتر وەسفکرد و ڕۆڵى کاراى ڕێکخراوەکانیشى لەو بارەوە بەرزنرخاند کە بەردەوام بەشێکى کارا و کاریگەرن بۆ خول{اندنى کەشێکى لەبار بۆ بەدیهێنانى مافەکانى مرۆڤ.

لە بەشێکى ترى وتەکانیدا بەڕێز سەرۆکى فەرمانگە باسى لەو پڕۆژانە کرد کە لە ڕابردوودا فەرمانگە پاڵپشتى دارایى بۆ کردوون لە سەرجەم سێکتەر جیاوازەکانى پەیوەست بە مافەکانى مرۆڤى وەک (ئافرەتان، منداڵان، چین و توێژەکان، یاسایى و هۆشیارى و هتد..)، ئەمە جگە لە داڕشتنى بەرنامەى جیاواز لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و ئاسانکارى کردن بۆ کارەکانیان لە کوردستان کە لەو بوارانەدا کاردەن.




چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff