دوو شاندى جیاوازى ئێزدییەکان سەردانى فەرمانگەیان کرد

1284 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2015-06-30

لە سەردانى یەکەمدا بەڕێز مەحما خەلیل ئەندامى پێشووى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لەسەر پشکى ئێزدییەکان، هاوشان لەگەڵ شاندێکى یاوەریدا سەردانى فەرمانگەیان کرد و لەلایەن بەڕێزان ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگە و ئارام سەعدى بەڕێوەبەرى زانیاریەکان پێشوازیکران.

لە دیدارەکەدا تیشکخرایە سەر هاوکارى و هەماهەنگى و ئاسانکاریەکانى فەرمانگە بۆ دروستکردنى ڕێکخراوى تایبەت بە پێکهاتەى ئێزدى و خزمەتکردنیان.
لە دیدارى دووەمدا خاتوو ڤیان دەخیل ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لەسەر پشکى کوردانى ئێزدى سەردانى فەرمانگەى کرد و لەلایەن بەڕێزان ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگە و کاروان سوارە بەڕێوەبەرى کارگێڕیى و خاتوو کەوسەر جەمیل بەڕێوەبەرى بەدواداچوون پێشوازیکران.

لە دیدارەکەدا باس قەیرانەکانى ئێستاى هەرێم و نەهامەتییەکانى ئێزدییەکان کرا لە کوردستان و پرسى ئاوارەبوونیان و چۆنیەتى خزمەتکردنیان لەلایەن ڕێکخراوەکانەوە شەن و کەو کرا.

لە هەردوو دیداردا بەڕێز سەرۆکى فەرمانگە ڕایگەیاند کە لە زۆربەى ڕایەڵەکان ڕایگەیاندووە کە پێویستە خزمەتى ئێزدییەکان بکرێت کە بەشێکن لە کۆمەڵگەى کوردى و دووپاتیکردەوە کە لە هەوڵەکانى بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگیەکانى لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەمکردنەوەى ئازارەکانى ئێزدییەکان و خزمەتکردنیان.




چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff