بەچاودێرى سەرۆکى فەرمانگە هاوکارى پێشمەرگەیەک کرا

1314 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2015-06-18

بە چاودێرى بەڕێز ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان، ڕێکخراوى سیقە هاوکارى پێشمەرگەیەکى بریندارى کرد و ئەرکى تێچووى نەشتەرگەرى پزیشکى گرتە ئەستۆ.

ڕێکخراوى سیقە (AL-THIQA) کە یەکێکە لە ڕێکخراوە عێراقییەکان ئەرکى چارەسەرکردنى پێشمەرگەیەکى بریندراى خستە ئەستۆى خۆى و بە چاودێرى بەڕێز ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگە بڕە پارەى هاوکارى بە پێشمەرگە بریندارەکە بەخشرا.

لە سەردانێکیدا بۆ بارەگاى ڕێکخراوەکە بەڕێز سەرۆکى فەرمانگە چاوى کەوت بە پێشمەرگە بریندارەکە و هیواى زوو چاکبوونەوەى بۆ خواست و گیانفیدایى ئەو پێشمەرگەیە و هاوڕێکانى بەرزنرخاند ولە هەمانکاتدا سوپاسى ڕێکخراوەکەى کرد بۆ بەهاناوەهاتنى پێشمەرگەکە و لە ئەستۆگرتنى تێچووى نەشتەرگەریەکەى و هیواى چاکبوونەوەى تەواوى بۆ پێشمەرگە بریندارەکەش خواست، داواشى لەسەرجەم ڕێکخراوەکان کرد هەوڵبدەن لەڕێگەى کۆمپانیا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کۆمەکیى و پشتیوانى بۆ پێشمەرگە کۆبکەنەوە.




چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff