سلێمانى.. سەرۆکى فەرمانگە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى ئەنجامدا

1299 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2015-06-16

لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا بەڕێز ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان پلانى داهاتووى فەرمانگەى ڕاگەیاند و باسى لەو ستراتیژە کرد کە بۆ داهاتووى ڕێکخراوەکان و فەرمانگە دایانڕشتووە.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا کە ژمارەیەکى زۆر لە میدیاکاران تێیدا ئامادەبوون، ئەکرەم محەمەد ڕایگەیاند کە بۆ داهاتوو بەرنامەمان داناوە داوى قەیرانى دارایى داواى بڕە پارەیەکى زیاتر بکەین بۆ پڕۆژەى ڕێکخراوەکان، بەتایبەت بۆ ئەو پڕۆژانەى کە حکومەت دەیەوێت لەڕێگەى ڕێکخراوەکانەوە بە ئەنجامیان بگەیەنێت.

لە بەشێکى تردا بەڕێزیان گوتى: فەرمانگە لە پرۆسەى تۆمارکردنى ڕێکخراوەکان بەردەوامە و لەڕووى پشتیوانى دارایى پڕۆژەى ڕێکخراوەکانیشەوە بەهۆى ئەو قەیرانەى کە دروستبووە ناتوانێت ئەو کارە بکات، بەڵام داوا لە کۆمپانیاکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین هاوکارى ڕێکخراوە کوردستانییەکان بکەن.

لە پرسیارێکى میدیاکاراندا سەبارەت بە بەدواداچوون لەسەر کارى ڕێکخراوەکان کە فەرمانگە چیکردووە بەتایبەت بۆ ئەو پڕۆژانەى لەلایەن حکومەتەوە پێیاندراوە، بەڕێزیان گوتى: لە ڕابردوودا بەهۆى ڕێژەى کەمیى ڕێژەى ستاف نەتوانراوە بەدواداچونێکى باش بکرێت بەڵام بۆ داهاتوو پلانى ترى تۆکەممان هەیە، ئەگەر نەشتوانین مۆنتەرنگێکى باش بکەین ئەوا پەنا دەبەینە بەر ڕێگەچارەى تر.

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff