سەرۆکى فەرمانگە بەشداریکرد لە کۆنفرانسى هەڵسەنگاندنى ڕەشنوسى یاساى ڕێکلام

1231 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2015-06-16

بەڕێز ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان لە شارى سلێمانى بەشداریکرد لە کۆنفرانسى هەڵسەنگاندنى ڕەشنوسى یاسى ڕێکلام و تێیدا وتەیەکى پێشکەشکرد و گرنگى یاساکەى خستەڕوو.

لە وتەکانیدا سەرۆکى فەرمانگە بەناوى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان سوپاسى هەموو ئەو لایەنانەى کرد کە لە هەوڵدان بۆ ئامادەکردن و دەرکردنى ئەو یاسایە، پشتیوانى فەرمانگەشى بۆ پڕۆژە یاساکە دوپاتکردەوە کە لە ئاییندەیەکى نزیکى دواى پەسەندکردنى ڕەنگدانەوە ئەرێنییەکانى لەسەرکۆمەڵگە بەدەردەکەوێت و ڕایگەیاند دەرچوونى ئەو یاسایە پێویستى ئێستا و ئاییندەى کوردستانە.

لە بەشێکى وتەکانیدا گرنگى هەبوونى ئەو یاسایەى خستەڕوو و دواتر باسى لە ترسناکى بەشێک لە ڕێکڵامە میدیاییەکان کرد و تیشکى خستەسەر پێویستى پاراستنى شارستانیەت لە ڕێلامە میدیاییە گشتى و تایبەتییەکان و لەبەرچاوگرتنى بەرژەوەندییە گشتییەکان.

لە بەشێکى ترى وتەکانیدا سەرۆکى فەرمانگە پێشنیاریکرد بەشێک لە داهاتەکانى ڕێکلام بۆ ئامانجە مرۆیى و خێرخوازییەکان لەڕێگەى ڕێکخراوەکانەوە بگەڕێندرێتەوە بۆ کۆمەڵگە.

کۆنفرانسى هەڵسەنگاندنى ڕەشنوسى یاساى ڕێکلام لە کوردستان لەلایەن ڕێکخراوى ئەکادیمیاى میدیا و بە هاوکارى پەرلەمانى کوردستان و زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى و زانکۆى پۆڵیتەکنیکى سلێمانى سازدرابوو.

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff