ئاگادارى بۆ سەرجەم رێکخراوەکان

1887 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2014-12-02

دواى بەدواداچوونى بەشى (IT) فەرمانگەکەمان لەسەر گەیشتنى ئیمەیڵێکى ڤایرۆساویى لە سەرچاوەیەکى نادیار کە دەبێتە هۆى هاککردن و بۆ ئیمەیلى رێکخراوەکان نێردراوە، بە پێویستى دەزانین ئەم رونکردنەوە بڵاوبکەینەوە.

فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان کە لە رابردوودا زۆر گرنگیداوە بە ئەلیکترۆنیکردنى کارەکانى وەک پێشکەشکردنى پڕۆژە لەڕێگەى سیستمى ئەلیکترۆنى و دروستکردن و دانانى داتابەیسێک لە ماڵپەڕى فەرمانگە کە زانیارى رێکخراوەکانى لەخۆ گرتووە و ئێستاش لەنێو پرۆسەى بە ئۆنلاینکردنى پرۆسەى تۆمارە.

بۆیە رایدەگەیەنین کە فەرمانگەکەمان تەنها خاوەنى ئەو ئیمەیلە فەرمیانەیە کە لە ماڵپەڕى فەرمانگەکەماندا رامانگەیاندووە و داواش لە رێکخراوەکان و دەزگا حکومییەکان دەکەین مامەڵە لەگەڵ هیچ ئیمەیڵێکى نا فەرمیى نەکەن کە بەناوى ئێمە و لە شوێنى ترەوە دەردەچێت و ئەگەرى زیانى زۆریان لێدەکرێت وەک هاککردن و سڕینەوەى زانیاریەکانیان.

بەڕێوەبەرایەتى زانیاریەکان
بەشى تەکنەلۆژیاى زانیارى (IT)
‏دووشەممە‏، 1‏ کانونی یەکەم‏، 2014

بۆ بینینى ئیمەیلە فەرمییەکانى فەرمانگە و پەیوەندیکردن بە فەرمانگە کلیک بکە

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff