ئاگاداری.. فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان رێوڕەسمی رادەستكردنی سەرۆكایەتی ئەنجام دەدات

2064 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2014-08-27

لەپرۆسەی پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان یەكێك لەو فەرمانگانەبوو، كەوەك دەستكەوتی هەڵبژاردن بووە پشكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.

بەمەبەستی رادەستكردنی ئەم فەرمانگەیە ئاگاداری سەرجەم رێكخراوە ناحكومییەكانی هەرێمی كوردستان و دەزگا میدیایی و میدیاکاران دەكەینەوە، هەر دەزگایەکی میدیایی و رۆژنامەنووسان و هەر رێكخراوێك خواستی بەشداریكردنی هەیە سبەی رۆژی پێنجشەممە (٢٨/٨/٢٠١٤)، كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی رێوڕەسمی رادەستكردنی سەرۆكی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان، لە هۆڵی ئۆفیسی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان بەڕێوەدەچێت.
بەهاتنتان خۆشحاڵ دەبین.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بكەن. (0750 144 79 76)

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff