راگەیەندراوێكى تایبەت بەپڕۆژەی لێكدراو (جۆینت پڕۆجێكت)

3100 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2014-04-10

بە پشت بەستن بەخاڵی (سێهەم) لەستراتیژی پاڵپشتی دارایی پڕۆژەی رێكخراوە ناحكومییەكان و لەپێناو هاندانی رێكخراوەكان بۆ گەڕان بەدوای سەرچاوەی تری داهات بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانیان، فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان رایدەگەیەنێت هەر رێكخراوێك بۆ مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەیەك لە پڕۆژەكانی رێكخراوەكەی توانای بەدەستهێنانی پاڵپشتی دارایی هەبێت لەلایەنێك لەلایەنەكان بۆ نموونە (رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت، دامەزراوەكانی تری حكومەت، كەسانی سەرمایەدار و هەر لایەنێكی تری كۆمەك بەخش) ئەوا فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان بۆ تەواوكردن و سەرخستنی پڕۆژەكەی لەچوارچێوەی پڕۆژەی لێكدراو (جۆین پڕۆجێكت)دا، پاڵپشتی و هاوكاری ماددی وەك پرۆسەی تەواوكاری پێشكەشی ئەو رێكخراوە دەكات، بەم مەرجانە:

1. پێویستە پڕۆژەكە لەگەڵ سیاسەت و ستراتیژی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەو سێكتەرانە یەكبگرێتەوە كە فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان رایگەیاندووە و لەئاستێكی فراواندا جێبەجێبكرێت بەو مانایەی پڕۆژەی لێدراو و چالاكی بچووك ناگرێتەوە.
2. پێویستە رێكخراوەكە بەبەڵگە بیسەلمێنێت كە دەستەبەری هاوكاری ماددی لەلایەنێك لەو لایەنانەى بەدەستهێناوە.
3. پێویستە بڕی هاوكاری بەدەستهاتوو لەلایەنی كۆمەك بەخش زیاتر بێت لەبڕی ئەو پارەیەی چاوەڕوان دەكرێت فەرمانگە بەمەبەستی تەواوكاری بیبەخشێتە پڕۆژەكە.
4. پێویستە رێكخراوەكە بیسەلمێنێت كە پاڵپشتی و هاوكاری فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە پێویستە.
5. پێویستە ئەو رێكخراوە لەوكاتەدا لەدۆخی جێبەجێكردنی پڕۆژەی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكاندا نەبێت.
6. پێویستە بۆ مەبەستە داواكارییەك بەنوسراوی فەرمی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوون/ پڕۆژەكان بكات و تێیدا بیرۆکەى پڕۆژەكە و ئەولایەنەی هاوكاریكردووە و بەڵگەی هاوكارییەكە و بڕی هاوكارییەكە روونبكاتەوە.
7. دوای رەزامەندیدان لەسەر داواكارییەكەی پێویستە رێكخراوەكە فۆرماتی تایبەت بەنووسینی پڕۆژەی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان پڕبكاتەوە.

هاوپێچ نوسراوى فەرمانگە




چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff