دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ داواى نوێنەر لە رێکخراوەکان دەکات

2448 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2014-03-31

بۆ جێبەجێکردنى ناوەڕۆکى یاساى ژمارە (11) ى ساڵى 2013 (یاساى مافى بەدەستهێنانى زانیارى) کە بەپێى ماددەى سێیەم لە یاساکە بە مەبەستى چاودێرى و جێبەجێکردنى لەلایەن دەستەکە، داوا لە رێکخراوەکان دەکات نوێنەرێکى فەرمیى دەستنیشان بکەن.

نوسینگەى سەرۆکى دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤى هەرێمى کوردستان لە نوسراوێکدا بە ژمارە 22 رێکەوتى 27/3/2014 کە ئاراستەى فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکانى کردووە، داوا دەکات رێکخراوەکان نوێنەرێک بە فەرمیى دەستنیشان بکەن بۆ وەرگرتنى داواکارى بەدەستهێنانى زانیارى و بەدواداچوون بەگوێرەى یاسایەکە.

پێویستە لەسەر رێکخراوەکان لە نوسراوێکى فەرمیدا کە ئاراستەى دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤى هەرێمى کوردستان دەکەن لە ناوەرۆکەکەیدا (ناوى نوێنەر و ژمارەى پەیوەندى و ئیمەیڵ)ـى کەسى دەستنیشانکراو ئاماژە پێبکەن بۆ هەمان مەبەست.

هاوپێچ/
دەقى نوسراوى نوسینگەى سەرۆکى دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤى هەرێمى کوردستان
یاساى ژمارە 11 ى پەرلەمانى کوردستان ساڵى 2013












































چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff