ئاگادارى.. دیاریکردنى شێوازى ئاراستەکردنى نوسراو بۆ فەرمانگە

2547 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2014-03-02

ئاگادارى..
ئاگادارى سەرجەم ئەو رێکخراوانە دەکەینەوە کە نوسراوى فەرمى ئاراستەى فەرمانگە دەکەن، پێویستە بەمشێوەیە نوسراوەکان ئاراستەى فەرمانگە بکرێت.

بەڕێز/ فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان
بابەت/ ....................
دەق و ناوەڕۆکى نوسراوەکە.
مۆر و واژۆى سەرۆکى رێکخراو
بەروار
ئیمەیڵ و ژمارەى پەیوەندى رێکخراو

بەهیچ شێوەیەک نابێت نوسراو ئاراستەى بەشێک بکرێت یان مۆر و بەروا و واژۆى رێکخراوەکەى پێوە نەبێت، پێویستە نوسراوەکەش لەناو نامەیەکدا کە مۆرى رێکخراوى پێوەیە لە فەرمانگە بدرێت بەبەشى خۆیەتى، تا نوسراوەکە لە بەشى خۆیەتى ژمارەى هاتووى لێ بدرێت. بەپێچەوانەوە نوسراو وەرناگیرێت و رێکخراو خۆى لێى بەرپرسە.

بەڕێوەبەرایەتى کارگێڕى
فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff