ئاگادارى.. بۆ بوون بە ئەندام لە لیژنەى هەڵسەنگاندنى پڕۆژەى رێکخراوەکان

2150 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2014-03-02

راگەیەندراوێک لەفەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان
پێکھێنانی لیژنەی ھەڵسەنگاندنی پڕۆژەکان


بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە و لەبەر ڕۆشنایی ماددەی پێنجەم بڕگەی دووەم، لە پەیڕەوی ناوخۆی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان، بەمەبەستی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ھەڵسەنگاندن بۆ ئەو پڕۆژانەی لەلایەن رێکخراوە ناحکومییەکانەوە ئاراستەی فەرمانگەکەمان دەکرێت، لەپێناو شەفافیەت و بەدیھێنانی پرسی بەشداری بەرێکخراوەکان، فەرمانگە ھەڵدەستێت بەپێکھێنان و دروستکردنی لیژنەیەک لەنوێنەرانی رێکخراوە ناحکومییەکان و چالاکوانانی بواری کۆمەڵگەی مەدەنی.
لیژنەی ھەڵسەنگاندن لیژنەیەکە سیفەتی خۆبەخشی ھەیە و بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، بە مەبەستی ھەڵسەنگاندنی پڕۆژەی رێکخراوە ناحکومییەکان لەلایەن فەرمانگەوە پێکدەھێندرێت، ھەرکەسێک مەیلی ئەندامبوونی لەلیژنەی ھەڵسەنگاندنی پڕۆژەی رێکخراوەکاندا ھەیە، رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکات:

1. ھەڵبژاردنی ئەندامانی لیژنە لەسەر بنەمای پارێزگا و ئیدارەکان دەبێت پارێزگاکانی( ھەولێر، سلێمانی، دھۆک، کەرکوک، ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی راپەڕین) بۆ ھەر پارێزگا و ئیدارەیەک یەک ئەندام ھەڵدەبژێردرێت.

2. کە کارەکە خۆبەخشیە و ئەرکە تەکنیکیەکان دەکەوێتە ئەستۆی فەرمانگە.

3. ماوەی پرۆسەکە مانگێکە دەبێت پابەندبێت بەمانەوە لە پارێزگای ھەولێر.
4. ئەگەر ئەندامی یەکێک لە رێکخراەکان بوو، رێکخراوەکەی بێبەش دەبێت لە پێشکەشکردنی پڕۆژە لەم قۆناغەدا.

5. بەڵیننامە پڕ دەکاتەوە لەبەرامبەر پاراستنی زانیارەکان و بڵاونەکردنەوەیان تاکۆتایی پڕۆسەکە.

6. دەبێت نەکەوێتە ژێر کاریگەری ھیچ دۆخێک و بێلایەن بێت لە ھەڵسەنگاندنی پڕۆژەکان.

7. شارەزای لەبورای ھەڵسەنگاندن ھەبێت و نوسینی پڕۆپۆزەڵ ھەبێت.

8. زمانی کوردی و عەرەبی بەباشی بزانێت.

ھەرکەسێک خواستی بەشداریکردنی ھەیە:

1. سیڤیەکەی بنێرێت بۆ ئەم ئیمەیڵە (hr@krgngo.org).

2. دەرفەت بۆ ناردنی سیڤی تابەرواری 25/3/2014 دەبێت.

3. بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە (7501447974).

تێبینی:

1. فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان بە پەیڕەوێک ( ئەرک و بەرپرسیارێتی و دەسەڵاتەکانی لیژنەی ھەڵسەنگاندنی) رێکخستووە، بەناوی پەیڕەوی ژمارە (2) کە لەماڵپەڕی فەرمی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان بەم لینکەی خوارەوە بڵاوکراوەتەوە.
ئێرە کلیک بکە

2. لەکاتێکدا ئەگەر لیژنەکە بەو شێوەیەی مەزەندەکراوە پێکنەھات، فەرمانگە لە بەڕێوەبەران و فەرمانبەرانی فەرمانگە سود وەردەگرێت.

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff