سکاڵای پرۆژەکان

2848 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2013-10-24

فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان، ئاگادارى سەرجەم ئەو رێکخراوانە دەکاتەوە،کەلەقۆناغى دووەمى وەرگرتنى پڕۆژەکانیان پڕۆژەیان پێشکەش کردووە، بەڵام ناویان لەلیستى پڕۆژە دەرچووەکاندا نەهاتووە، فەرمانگە لەپێناو پاراستنى شەفافیەت و حەقى رێکخراوە ناحکومییە بەشدرابووەکان، دەرگاى سکاڵا دەکاتەوە و مافى ئەوە دەدات بەڕێکخراوەکان کە سکاڵاى خۆیان لەڕێگەى ئەو ئەم ئەدرێس ئیمەیڵەوە
(skala@krgngo.org)
ئاراستەى فەرمانگەکەمان بکەن.
ئەم دەرگایە لەبەروارى بڵاوکردنەوەى ئەم دەرفەتە بەردەوام دەبێت تابەروارى ١٥ى مانگى ٩.

فۆرمی سکاڵا لێرە دابەزێنە
تێبینی :
هیچ سکاڵایەک وەرناگیرێت ئەگەر فۆمى سکاڵا پر نەکرابێتەوە , دەبێت دوای پرکردنەوەى دەبێت لەرێگای ئیمێلی پەیوەندار بنێردێرت
روونکردنەوە :
بەڕێوەچوونی پرۆسەی ھەڵسەنگاندنی پڕۆژەی رێکخراوەکان، لەلایەن لیژنەیەکەوە ئەنجامدرا لە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان...لەگەڵ ئەوەشدا لە پێناو پاراستنی ماف و بەدیھێنانی دادپەروەری و سەلماندنی شەفافیەت، فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان، دەرگا دەکاتەوە بۆ سەرجەم ئەو رێکخراوانەی کە پڕۆژەکانیان چانسی پەسندکردنیان نەبووە، تا پەیوەندی بەفەرمانگەوە بکەن و داوای روونکردنەوەی پێویست بکەن.
بۆ ئەم مەبەستە:
لەبەرواری٨ / ٩ / ٢٠١٣ تا بەرواری ١٥ /٩/ ٢٠١٣ دەرگا بۆ وەرگرتنی سکاڵاکان دەکرێتەوە...ھەنگاوەکانی ئاراستەکردنی سکاڵا بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت، لەدوای ئەم بەروارە سکاڵا وەرناگیرێت.
١. ئەو رێکخراوەی پڕۆژەی ئاراستەی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان کردووە و ناوی لەلیستی پڕۆژە پەسندکراوەکاندا نەھاتووە مافی خۆیەتی سکاڵا بکات.
٢. پێویستە رێکخراوی خاوەن سکاڵا فۆرمی تایبەت بەسکاڵا پڕبکاتەوە، کەلەلایەن بەشی یاسایی فەرمانگەوە ئامادەکراوە و ھاوپێچی ئەم روونکردنەوەیە کراوە.
٣. پاشان فۆرمەکە بۆ ئیمەیڵی skala@krgngo.org بنێرێت.
٤. پێویستە لەسەر رێکخراوەکە لەخانەییsubject ی ئیمەیڵەکەیدا، ناوی رێکخراوەکە لەگەلڕ کۆدی پرۆژەکەی بنووسرێت تاکو جیا بکرێتەوە لە رێکخراوەکانی تر کە سکاڵایان ھەیە.
٥. پاشان لەلایەن فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانەوە بە فەرمی وەڵامی رێکخراوەکە دەدرێتەوە و ھۆکارەکانی رەتکردنەوەی پرۆژەکەی بۆ روندەکرێتەوە،لەدوای بەرواری ٢٠ / ٩/ ٢٠١٣

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff