رێنماى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێكخراو

2808 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2013-10-24

١- به‌پێى ماده‌ى شانزه‌م له‌ ياساى (١) ساڵى ٢٠١١ ی په‌رله‌مانى كوردستان، رێكخراو يان تۆرى ناحكومى به‌ ئاره‌زوومه‌ندانه‌ يان به‌ زۆر هه‌ڵوه‌شێندرايته‌وه‌، به‌پێى برگه‌ى يه‌كه‌مى هه‌مان ماده‌، له‌ حاڵه‌تى به ‌ئاره‌زوومه‌ندانه‌ هه‌ڵوه‌شايه‌وه‌، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێكخراو به‌گوێره‌ى په‌يڕه‌وه‌ى ناوخۆ ده‌بێـت و رێكخراويش له‌سه‌ريه‌تى به‌لاى كه‌مه‌وه‌ به‌ر له‌ (٣٠) رۆژ له‌ پياده‌كردنى بريارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه‌ فه‌رمانگه‌ ئاگادار بكاته‌وه‌.
٢- پێويسته‌ ئه‌م به‌ڵكه‌ نامه‌ و داواكارييانه‌ له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنيت:-
• له‌ رێگاى نوسراوێكى فه‌رمييه‌وه‌ داواكارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێكخراو ئاراسته‌ى فه‌رمانگه‌ بكات.
• مۆڵه‌تى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كه‌ به‌ ياسايى ژماره‌ (١٥)ى ساڵى ٢٠٠١ يان بڕيارى ژماره‌ (٢٩٧)ى ساڵى ١٩٩٩ ئه‌گه‌ر رێكخراو يان تۆرى رێكخراو خۆى نه‌گونجاندبى.
• فه‌رمانى كارگێرى و به‌ڵگه‌نامه‌ى تۆر، ده‌قه‌ ئه‌سڵه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هاوپێچ كرابێت
• به‌پێى په‌يره‌وى ناوخۆى رێكخراوه‌كه‌ كۆنوسێك ئاماده‌بكرێت هۆكارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێكخراوه‌كه‌ى تيدا بنوسرێت و هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌سه‌ڵاتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌يان هه‌يه‌ واژووى بكه‌ن.
• ليستى ته‌واوى سامانى گواستراوه‌ و نه‌گواستراوه‌ ديارى بكرێـت
• ئه‌گه‌ر به‌پێى په‌يره‌وى ناوخۆى رێكخراو ئاماژه‌ به‌وه‌كرابوو كه‌ سامانى رێكخراو ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت پێويسته‌ رێكخراو كه‌ل وپه‌له‌كانى بگه‌رێنێته‌وه‌ بۆ كۆگاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وێنه‌يه‌ك له‌ نوسراوى وه‌رگرتنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ داواكارييه‌كه‌يان هاوپێچ بكه‌ن
• ئه‌گه‌ر به‌پێى په‌يره‌وى ناوخۆى رێكخراو ئاماژه‌ به‌وه‌ كرابوو كه‌ سامانى رێكخراو ده‌درێته‌ رێكخراوى هاوشێوه‌ پێويسته‌ وێنه‌يه‌ك له‌ ليستى گوستراوه‌ به‌ واژووى رێكخراوى وه‌گڕ و پێده‌ر له‌گه‌ڵ داواكارييه‌ هاوپێچ بكرێت.
• داخستنى ژماره‌ى حيسابى بانك و وێنه‌يه‌ك له‌ فه‌رمانى داخستنه‌كه‌ هاوپێچ بكات
• گه‌رانه‌وه‌ى خه‌تمى رێكخرا له‌گه‌ڵ داواكارييه‌كه‌
• هه‌موو ژمێريارييه‌كان و بنه‌چه‌كان (اصوال) و داهاته‌كان به‌ پاكتاو كار
• گه‌راندنه‌وه‌ى هه‌رچوار دوسيه‌كه‌ به‌پێى مادده‌ى (١٢) له‌ياساى ژماره‌ (١)ى ساڵى ٢٠٠١ داواكراون
له‌ گه‌ڵ ڕێزماندا..




فازڵ عومەر رەشيد
سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه‌ ناحكومييه‌كان

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff