پاکێچى پرۆژەکان

11096 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2014-02-20

ئەمڕۆ ٢٠/٤/٢٠١٤ فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان دووەم وادەی پێشکەشکردنی پڕۆژەی رێکخراوەکانی بۆ ساڵی ٢٠١٤ ڕاگەیاند

فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان، لەچوارچێوەی ئەو سیاسەت و ستراتیژەی کە ھەیەتی، دەرفەتێکی نوێ دەڕەخسێنێت بۆ ڕێکخراوەکان تا بۆ دووەمجار لەمساڵدا و پڕۆژەکانیان پێشکەشی فەرمانگە بکەن و بەخۆشحاڵیەوە پێشوازی لەبڕیاری رێکخراوەکان دەکات کە دەیانەوێت بەشداری پرۆسەی پێشکەشکردنی پڕۆژە بکەن، تا لەم رێگەیەوە خزمەت بە بوارێک لە بوارەکانی ژیان لە ھەرێمی کوردستان بکەن،

بەدڵنیاییەوە ئامانجی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئەوەیە کە پاڵپشتی دارایی پێشکەشی پڕۆژەی ڕێکخراوەکان بکات کە لە بەرنامە و ستراتیژی حکومەتی ھەرێمدایە.

لەو پێناوەدا پێویستە ئەو دۆکێۆمێنتانەی لەپاکێجی پڕۆژەکەدا ھاتووە، زۆر بەوردی لەلایەن ڕێکخراوەکانەوە بخوێندرێنەوە و رەچاوبکرێن، کە بریتین لە:

یەکەم: رێنمایی گشتیی.
دووەم: بوار (سێکتەر)ـەکانی نووسینی پڕۆژە.
سێھەم: پێوەرەکانی ھەڵسەنگاندنی پڕۆژە،
چوارھەم: پاشکۆکان.
پێنجەم: فۆڕمی پێشکەشکردنی بودجە.
شەشەم: رێنمایی پڕکردنەوەی فۆرمی بودجەی پڕۆژە.
حەوتەم: فۆرمی بودجە ئیکسڵ شیت
ھەشتەم: ھێلکاری چۆنیەتی ناردنی ئیمەیڵ.

پاکێچەی پرۆژە



فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومیەکان
بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوون/ پڕۆژەکان

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff