چۆنیەتی بەکارهێنانی داتابەیس

12085 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2013-04-20

agadar.png


فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان
بەڕێوەبەرایەتی زانیارییەکان-IT
چۆنیەتی بەکارھێنانی داتابەیس


یەکەم: ئامانجی داتابەیسی رێکخراوەکان.
لەپێناو دەستڕاگەیشتنی سەرجەم ڕێکخراوە ناحکومییە ( ناوخۆییەکان و عێراقی و بیانییەکان) و، دامەزراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و دەزگا حکومییەکان و ناوەندەکانی میدیا و رۆژنامەنووسان و چالاکوانان و لێکۆڵەران و ھاوڵاتیان، بە زانیاری زیاتر دەربارەی رێکخراوە ناحکومییەکان، بەڕێوەبەرایەتی تۆمار بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی زانیارییەکان، لەچوارچێوەی سیستمێکی داتابەیس دا، تایبەت بە ڕێکخراوە تۆمارکراوەکان لەلایەن فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانەوە، بە ھەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی زانیاری سەبارەت بەڕێکخراوەکان لەپەیوەند بە:
١. پێناسەی ڕێکخراوەکە.
٢. سروشتی کاری ڕێکخراوەکە.
٣. بواری کارکردنی رێکخراوەکە.
٤. ناونیشانی سەرەکی و بارەگای ڕێکخراوەکە.
٥. ژمارەی مۆبایلی رێکخراوەکە.
٦. ئیمەیڵی رێکخراوەکە.

دووەم: سودەکانی دتا بەیس داتابەیسی ڕێکخراوەکان:ـ

• ھەرکەسێک بیەوێت لەڕێگەی ئەم داتا بەیسەوە دەتوانێت بزانێت چەند رێکخراوی ناحکومی (ناوخۆی و عێراقی و بیانی) لەھەرێمی کوردستان ھەیە.
• کاتێک چەند کەسێک دەیانەوێت رێکخراوێک دابمەزرێنن، بەدڵنیاییەوە پێویستیان بەھەڵبژاردنی ناوێک دەبێت بۆ رێکخراوەکەیان، بۆ ئەوەی بزانن ئەو ناوەی ھەڵیان بژاردووە دووبارەیە یان نا، دەتوانن سود لە سیستمی داتابەیسی تایبەت بەڕێکخراوەکان وەربگرن بۆ دڵنیابوون.
• ئەو دامەزراوانەی ئەیانەوێت لەتەواوکردنی پڕۆژەکانیاندا پشت بەڕێکخراوە ناحکومییەکان ببەست، دەتوانن سود لەم داتا بەیسە وەربگرن، بۆ نموونە وەزارەتێکی حکومەت ئەیەوێت بەھاوکاری رێکخراوێک پڕۆژەیەک ئەنجام بدات، دەتوانێت لەڕێگەی ئەم داتابەیسەوە ئەو رێکخراوە بدۆزێتەوە کە لەگەڵ سیاسەت و سروشتی کاری ئەودا ئەگونجێت.
• رێکخراوێک دەتوانێت لەڕێگەی ئەم داتابەیسەوە، بزانێت لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و ناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێم، چەند رێکخراو ھاوشێوەی ئەو کاردەکەن و خاوەن ئامانجی ھاوبەشن.
• رێکخراوەکان ئەتوانن لەڕێگەی ئەم داتابەیسەوە دەستیان بەیەکتر رابگات و بچنە پەیوەندییەوە و بەشداری لەچالاکییەکانی یەکتردا بکەن.
• ئەم داتابەیسە ھاوکار ئەبێت بۆ ئەو رێکخراوانەی دەیانەوێت بەیەکەو پڕۆژە ئەنجام بدەن، چونکە فەرمانگەکەمان ھانی پڕۆژەی ھاوبەش دەدات.
• بۆ ئەوکەسانەی کەسەرقاڵی توێژینەوەی زانستین لەبواری خوێندن و خوێندنی باڵا ئەتوانن سود لەم سیستمە وەربگرن، بەتایبەتی کاتێک ێکۆڵینەوەکانیان لەسەر رەوشی کۆمەڵگای مەدەنی دەبێت.
سێھەم: چۆنیەتی بەکار‌ھێنانی داتابەیس:

بۆ چۆنیەتى بەکارهێنانی داتابەیس تکایە کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff