ناساندنى فه‌رمانگه‌

4457 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2013-04-20

فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان، یه‌كێكه‌ له‌فه‌رمانگه‌كانى گرێدراو به‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، ئه‌م فه‌رمانگه‌یه‌ ئه‌ركى جێبه‌جێكردنى یاساى ژماره‌ (1)ى ساڵى (2011)ى تایبه‌ت به‌ڕێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان، كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ ده‌رچووه‌... فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان هه‌ڵده‌ستێت به‌رێكخستنى كاروبارى رێكخراوه‌ ناحكومییه‌ كوردستانى و عێراق و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، كه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان كارده‌كه‌ن، له‌ڕووى پرۆسه‌ى تۆماركردن و پێشكه‌شكردنى هاوكارى و پاڵپشتى ماددى بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ى پێشكه‌شى ئه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها كارده‌كات له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاست و تواناى رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان.
فه‌رمانگه‌ى ڕێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان، ته‌نها لایه‌نى ڕێپێدراوه‌ بۆ سه‌رپه‌رشتى تۆمارى ڕێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان له‌ هه‌رێم و ده‌بێته‌ ڕایه‌ڵه‌ى نێوان حكومه‌ت و ڕێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان و ڕاسته‌وخۆ ده‌به‌سترێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff