ئامانجه‌كانى فه‌رمانگه‌

3199 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2013-04-20

فه‌رمانگه‌ كارده‌كات بۆ به‌دیهێنانى ئه‌م ئامانجانه‌ى خواره‌وه‌:
1.باشتركردنى ره‌وشى كارى رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان له‌ هه‌رێم ودابینكردنى زه‌مینه‌ى له‌بار بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ڕۆڵى دیارى خۆیان ببینن بۆ به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانى دامه‌زراندنیان.
2.فراوانكردنى بازنه‌ى به‌شدارى رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
3.ڕێكخستنى پێدانى هاوكارى به‌ پێى یاساى ڕێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان به‌جۆرێك كه‌ بوودجه‌ى ته‌رخانكراو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌ شێوه‌یه‌ك خه‌رج بكرێت كه‌ بۆ پڕۆژه‌ په‌سه‌ندكراوه‌كان بێت و ده‌رفه‌تى یه‌كسان بۆ گشت ڕێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان فه‌راهه‌م بكرێت تا به‌ شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه‌ سوودمه‌ندبن له‌و به‌خشینانه‌.
4.پته‌وكردنى پردى په‌یوه‌ندى نێوان حكومه‌ت و رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان.
5.دابینكردنى ده‌رفه‌تى یه‌كسان له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان به‌ بێ جیاوازى.

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff