ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانى فه‌رمانگه‌

3552 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2013-04-20

فه‌رمانگه‌ له‌ پێناوى به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانى ئه‌م ئه‌رك وده‌سه‌ڵاتانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌بێت:
1.سه‌رپه‌رشتى وبه‌دواداچوونى كارى ڕێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان له‌ هه‌رێم له‌ ڕووى كارگێڕی ودارایى وهونه‌رییه‌وه‌.
2.تۆماركردنی رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان له‌هه‌رێم به‌پێى یاساى رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان له‌دواى دڵنیابوون له‌ هه‌بوونى گشت مه‌رجه‌ یاساییه‌كان.
3.وه‌رگرتنه‌وه‌ى مۆڵه‌ت له‌ رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان له‌كاتى سه‌رپێچى كردنى یاسایى و یان له‌ده‌ستدانى مه‌رجه‌كان و له‌و حاڵه‌تانه‌شدا كه‌ له‌ یاساى رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان هاتووه‌.
4.ئاماده‌كردنى پلان وبه‌رنامه‌ى گه‌شه‌پێدانى كاروبارى تایبه‌ت به‌ فه‌رمانگه‌ له‌ ڕێگاى سازدانى سیمینار وپێشكه‌شكردنى لێكۆڵینه‌وه‌ى پێویست وئاماده‌بوون له‌ كۆنفراس وكۆبوونه‌وه‌كانى په‌یوه‌ندیدار به‌كاره‌كانى فه‌رمانگه‌وه‌.
5.هه‌ڵسه‌نگاندنى پرۆژه‌ى رێكخراوه‌كان له‌ رێگای لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند و له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ ڕێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان.
6.وه‌رگرتنى راپۆرتی چالاكییه‌كانى ڕێكخراوه‌كان و ڕاپۆرتى داراییان و ئه‌نجامدانى به‌ دواداچوون بۆ پرۆژه‌كانیان.
7.پێشكه‌شكردن وبڵاوكردنه‌وه‌ى راپۆرتی ده‌ورى سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان له‌ هه‌رێم وكار و چالاكیه‌كانیان .
8.وه‌رگرتنی سكاڵاى كه‌سانی سروشتی و مه‌عنه‌وی خۆماڵى و بیانی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ر پێشێلكاریه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان كرا بێت له‌ هه‌رێمی كوردستان یان دواكه‌وتنیان له‌ پێشكه‌شكردنى ڕاپۆرتى داراییان به‌ بێ هۆ ولێپێچینه‌وه‌ى یاسایى له‌ ڕێكخراوى سه‌رپێچیكار و ئاڕاسته‌كردنى بۆ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار بۆ ده‌ركردنى بڕیارى یه‌كلایكه‌ره‌وه‌.
9.دروستكردنی په‌یوه‌ندی وهه‌ماهه‌نگی له‌ گه‌ڵ ناوه‌نده‌ هه‌رێمی ونێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌مه‌به‌ستى سوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زموون و توانایان .
10.گه‌ڕان به‌دواى سه‌رچاوه‌ى دارایى بۆ پشتیوانى كردنى سندووقى هاوكارى پڕۆژه‌ى ڕێكخراوه‌كان جگه‌ له‌ پاره‌ى ته‌رخانكراوى بوودجه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، ئه‌ویش له‌ چوارچێوه‌ى یاسا وڕێنماییه‌كان.
11.هه‌ر ئه‌رك وده‌سه‌لاتێكى تر كه‌ له‌ یاساى رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان و یاسا و ڕێنماییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هاتووه‌.

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff