زانیارییه‌كان‌

6335 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2013-04-20

فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان:ـ

یەکێکە لە فەرمانگەکانی گرێدراو بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە، ئەم فەرمانگەیە ئەرکی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە (١)ی ساڵی (٢٠١١)ی تایبەت بەڕێکخراوە ناحکومییەکان، کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دەرچووە.
فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان ھەڵدەستێت بەرێکخستنی کاروباری رێکخراوە ناحکومییە کوردستانی و عێراق و نێودەوڵەتیەکان، کە لەھەرێمی کوردستان کاردەکەن، لەڕووی پرۆسەی تۆمارکردن و پێشکەشکردنی ھاوکاری و پاڵپشتی ماددی بۆ ئەو پڕۆژانەی پێشکەشی ئەکەن، ھەروەھا کاردەکات لەسەر بەرزکردنەوەی ئاست و توانای رێکخراوە ناحکومییەکان لەھەرێمی کوردستان.
بەشی زانیاریەکان لە فەرمانگەی ڕێکخراوە نا حکومییەکان ھەڵدەستێت بە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی کارە تەکنیکیەکان و میدیاییەکانی فەرمانگە، کە پێکدێت لە ھەردوو بەشی IT و ڕاگەیاندن کە ھەر یەکەیان بەشێوەی تایبەت بەخۆی کارەکان ڕێکدەخات و کار دەکەن بۆ بەرەو پێشبردنی فەرمانگە لە کارەکانی و ھەوڵدەدات بۆ زیاتر نزیکخستنەوەی ڕێکخراوەکان و فەرمانگە لەڕێگە بەشی ڕاگەیاندن بەشێوە جیاوەزەکانی،

پێگەی فەرمانگەی ڕێکخراوە نا حکومییەکان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان:

فەیسبووک:
تویتەر:
گۆگڵ پڵەس:

ژمارەی پەیوەندی IT:
پۆستی ئەلیکترۆنی بەرێوەبەریاتی زانیارەیەکان : info@krgngo.org
ژمارەی پەیوەندی IT :٠٧٥٠١٤٤٧٩٧٥


بەشی IT ھەڵدەستێت بە بەڕێوەبردنی کارە تەکنیکیەکان لەناوخۆی فەرمانگەدا و بەڕێوەبردنی ماڵپەڕی فەرمیی فەرمانگە (www.krgngo.org) و (www.krgngo.com) لە ڕووە تەکنیکی و ھونەریەکەی.
پۆستی لەئیکترۆنی بەشی ئای تی : it@krgngo.org
بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن، دەتوانن بۆ دەستخستنی ھەر زانیاریەک لەسەر فەرمانگە و چاوپێکەوتنی بەرپرسانی فەرمانگە بۆ دەزگا میدیاییەکان پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی بەرێوەبەرى زانیاریەکان لە فەرمانگە بکەن ٠٧٥٠١٤٤٧٩٧٥

پۆستی ئەلیکترۆنی : media@krgngo.org

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff