پرۆژەکان

11901 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2014-02-21

* به‌شى پڕۆژه‌كانى فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان، كه‌ به‌یه‌كێك له‌ به‌شه‌ گرنگه‌كان داده‌ندرێت، كاروچالاكییه‌كانى خۆى له‌چوارچێوه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كى تایبه‌تدا رێكده‌خات، خاوه‌نى روئیا و ستراتیژى تایبه‌ت به‌خۆیه‌تى، ساڵانه‌ هه‌وڵده‌دات سیاسه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پێداویستیه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ به‌سه‌ر چه‌ند سێكته‌رێكدا دابه‌ش بكات ( هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ش به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌شى پلاندانانى وه‌زاره‌ته‌ جۆراوجۆره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى پلاناندانان به‌تایبه‌تى، هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ى راپرسى و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به‌خواست و ویستى هاوڵاتیان له‌ په‌یوه‌ند به‌و خزمه‌تگوازارییانه‌ى كه‌ ده‌خوازن پێشكه‌شیان بكرێت) پاشان سێكته‌ره‌ بڕیار له‌سه‌ردراوه‌كان له‌ چوارچێوه‌ى لیستێكدا ده‌خاته‌ به‌رده‌م سه‌رجه‌م رێكخراوه‌ ناحكومییه‌ كوردستانیه‌كان و ئه‌و رێكخراوانه‌ى ئه‌یانه‌وێت چالاكیه‌كانیان خزمه‌ت به‌هاوڵاتیانى كوردستان بگه‌یه‌نێت.

* به‌شى پڕۆژه‌كان ساڵانه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌دانانى به‌رنامه‌ى تایبه‌ت بۆ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى كه‌ له‌چوارچێوه‌ى بودجه‌دا بۆ پڕۆژه‌ى رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان بڕیارى له‌سه‌ر ئه‌درێت، تا به‌شێوه‌یه‌كى بابه‌تیانه‌ و شه‌فافانه‌ و له‌خزمه‌ت پرۆژه‌كانى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى به‌ هاوڵاتیان سودى لێوه‌ر بگیرێت.

* به‌شى پڕۆژه‌كان كار ئه‌كات له‌پێناو دروستبوونى پره‌نسیپى هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌ جۆراوجۆره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر وه‌زاره‌تێك له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێكخراوانه‌ى له‌هه‌مان بوارى وه‌زاره‌ته‌كه‌دا چالاكن لینكى په‌یوه‌ندى دروستده‌كات، تابتوانن پڕۆژه‌ى هاوبه‌ش گه‌ڵاڵه‌ بكه‌ن.

* به‌شى پڕۆژه‌كان كار ئه‌كات له‌پێناو دروستكردنى هۆشیارى و هه‌ستى یارمه‌تیدان و پێكه‌وه‌كاركردن له‌نێوان كۆمپانیاكانى هه‌رێمى كوردستان (كه‌ سود و قازانجى به‌رده‌وامى ئه‌وان سه‌رچاوه‌كه‌ى هاوڵاتیانه‌)، له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان كه‌ به‌رده‌وام ئه‌یانه‌وێت خۆبه‌خشانه‌ له‌ڕێگه‌ى چالاكیه‌كانیانه‌وه‌ خزمه‌ت به‌هاوڵاتیان بگه‌یه‌نن.

* به‌شى پڕۆژه‌كان ساڵانه‌ ده‌گه‌ڕێت به‌دواى ئه‌و سه‌رچاوه‌ و كه‌ناڵانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ده‌یانه‌وێت هاوكارى دارایى پڕۆژه‌ى رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان بكه‌ن، له‌م رێگه‌یه‌وه‌ لیستێك دروست ده‌كات و له‌ ماڵپه‌رى فه‌رمانگه‌ بڵاوى ئه‌كاته‌و و هانى رێكخراوه‌كان ده‌دات، له‌ده‌رگاى ئه‌م سه‌رچاوانه‌ بده‌ن بۆ گه‌یشتن به‌سه‌رچاوه‌ى ترى دارایى بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كانیان.

* به‌شى پڕۆژه‌كان به‌شێوه‌ى به‌رده‌وام هه‌وڵده‌دات چ له‌ڕێگه‌ى فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان، چ له‌ڕێگه‌ى رێكخراوه‌ بیانیه‌كان، و چ له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و پڕۆژانه‌ى كه‌ ده‌یدات به‌ڕێكخراوه‌كان (خولى راهێنان له‌ بواره‌كانى تایبه‌ت به‌ نوسینى پڕۆژ و جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كان و گه‌ران به‌دواى سه‌رچاوه‌ى دارایى تر و سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌بردنى رێكخراو ...هتد) بكاته‌وه‌.

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff