پڕۆسه‌وهه‌نگاوه‌كانى تۆماركردن

12303 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2013-04-19

به‌پێى یاساى ژماره‌ (1)ى ساڵى (2011)ى په‌رله‌مانى كوردستان، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ڕێكخراوه‌ ناحكومییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ماڵه‌كردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى تۆماركردندا ده‌بێت، واته‌ سیستمى پێدانى " مۆڵه‌ت " به‌ڕێكخراو كه‌ له‌رابردوودا په‌یڕه‌وى لێكراوه‌، به‌پێى یاسایى نوێ ئه‌م سیستمه‌ ده‌گۆڕێت به‌ " تۆمار" كردنى ناوى رێكخراو... پڕۆسه‌ى تۆماركردنى رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان به‌ پێى یاساى نوێى رێكخراوه‌كان، پۆلێن ده‌بێت بۆ (5) جۆرى تۆماركردن، ئێمه‌ ئه‌م پۆڵێنكردنه‌مان به‌شێوه‌ى فۆڕم روونكردۆته‌وه‌، به‌م شێوه‌یه‌:

یه‌كه‌م:فۆڕمى ژماره‌ (1) فۆڕمى تۆماركردنى "رێكخراوه‌ كوردستانیه‌كان" ، بۆ هه‌ر رێكخراوێكى نوێ كه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان بیه‌وێت دابمه‌زرێت.

دووه‌م:فۆڕمى ژماره‌(2) فۆڕمى "ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوه‌ عێراقییه‌كان"، ئه‌و رێكخراوانه‌ى ئه‌یانه‌وێت له‌هه‌رێى كوردستان كاربكه‌ن.

سێيه‌م:فۆڕمى ژماره‌(3) فۆڕمى تۆماركردنى "رێكخراوه‌ بیانیه‌كان" ، ئه‌و رێكخراوانه‌ى ئه‌یانه‌وێت له‌هه‌رێمى كوردستان كاربكه‌ن.

چواره‌م:فۆڕمى ژماره‌(4) فۆڕمى تۆماركردنى "تۆڕى رێكخراوه‌كان"، بۆ دوو رێكخراو و زیاتر كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌ى تۆڕ كار بكه‌ن.

پێنجه‌م:فۆڕمى ژماره‌(5) فۆڕمى "خۆگونجاندنى رێكخراوه‌ كوردستانیه‌ مۆڵه‌تداره‌كان". ئه‌و رێكخراوه‌ كوردستانیانه‌ى كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌
مۆڵه‌تیان پێدراوه‌.

(بۆ بیننی یاسای ژمارە ١ کلیک لێرە بکە)

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff